گەمژەکان لەسەر میراتی ئەژین
PM:03:47---05-03-2018
ئه‌م بابه‌ته 3610 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:سەباح عەلی قارەمان
باوکێک کە میراتی بۆ نەوەکانی جێدەهێڵێت٫ گەر نەوەکانی لەسەر ئەو میراتییە بژین و هیچ ئیش و کارێک نەکەن٫ وردە وردە میراتییەکە دەخۆن کۆتایان پێدێت و موفلیس دەبن.

لە عەقڵی حیزبی کوردیشدا بەتایبەتی یەکێتی و پارتی لەسەر میراتی مێژوو دەخۆن٫ ئەوتا مێژووکەشیان سوک بوون خۆشیان سوک بوون.

نەوشیروان مستەفا خودی خۆی هەرگیز لەسەر مێژوو نەدا ژیا٫ کەچی کۆمەڵێک نەزان لە ناو گۆڕاندا خۆیان بێفکرن و هیچی تازەیان پێ نییە٫ بەبەردەوامی لەسەر مێژووی نەوشیروان مستەفا دەژین و مێژووکە هەڵدەلوشن و ناشرینی دەکەن٫ ئەم عەقڵێتە دەبێت کۆتایی پێبێت٫ بەڵکو دەبێت خۆیان چییان پێیە ئەوە بڵێن تا خەڵک ئاستی بیرکردنەوەیان بزانێت.

هیچ سەردەمێک لەسەردەمێکیتر ناچێت٫ بەرژەوەندی زلهێزەکان گۆڕانکاری بەسەردا دێت٫ کە بەرژەوەندیان گۆڕان کاری بەسەردا بێت٫ کەواتە سیاسیتیشیان گۆڕانی بەسەردا دێت٫ گەر کەسێکی خۆت بەسیاسی بزانیت ناکرێت سەردەمێک نەوشیروان مستەفا دیدێکی بۆو سەردەمە هەبووە٫ تۆ بتەوێت هەمان دیدگا بدوریت بەسەر ئەم سەردەمەدا٫ ئەمە پێی دەوترێت گەمژەیی لە سیاسەتکردندا.

پارتی و یەکێتی لەسەر کەلاکی مێژوو دەژین بۆیە حاڵیان بەم ڕۆژە گەیشتووە٫ لە هەموو بوارێکی حیزبایەتی و حکومڕانی و سیاسی کڵۆڵن و کارەسات بەسەر کارەسات بەسەر گەلدا ئەهێنن.



زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە