تەندروستی عەفرین: لەدوای ئاگربەستەوە (33) هاوڵاتی شەهیدبون
PM:04:31---05-03-2018
ئه‌م بابه‌ته 981 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
تەندروستی عەفرین ئاشکرای دەکات؛ دوا بڕیاری راگرستنی ئاگربەست (33) هاوڵاتی مەدەنی بەهۆی پەلامارەکانی تورکیاوە شەهید بون.

ئەنجێلا رەشۆ، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی تەندروستی کانتۆنی عەفرین لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاماری قوربانیانی هاوڵاتیانی مەدەنی راگەیاند، کە بەهۆی هێرش و پەلامارەکانی تورکیاوە لەماوەی رابردودا تۆمارکراون و ئاشکرای کرد"تەنها لە دوای بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایش بۆ ئاگربەست لە سوریا (33) هاوڵاتی شەهید بون کە (15)ەیان ژنن، هەروەها (36) کەس برینداربون کە (25)یان ژن و منداڵن، بەوەش ژمارەی شەهیدەکان گەیشتە (212) شەهیدی سڤیل کە لەنێویاندا (28) منداڵ و (25) ژن و (159) پیاو هەن و هەروەها ژمارەی بریندارەکان گەیشتوەتە (621) کەس کە لەنێویاندا (76) منداڵ و (82) ژن و (463) پیاو هەن".

ئەنجێلا رەشۆ، ئاماژەی بەوەکرد؛ لە ترسی هێرش و پەلامارەکانی تورکیا و کۆمەڵکوژکردنیان، ژمارەیەکی زۆر گوندنشین ناچاربون ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێبهێڵن و رو لەناوچە ئارامەکان بکەن،

وتیشی"باری دەرونی زۆربەی دانیشتوان و بەتایبەتی ژن و منداڵەکان جێگیرنییە و زۆرینەیان توشی شۆک بون، کە بەچاوی خۆیان بۆردومان و پەلامارەکانی تورکیایان بینوە و بەبەرچاویانەوە خەڵک بونەتە قوربانی".



حكومه‌ت ده‌ستكاری مووچه‌ی ئه‌م توێژه‌ ناکات
‌حزبی‌ دیموكرات ئاماری چالاکیییەکیان ئاشکرا دەکەن
پەرلەمانی كوردستان بانگهێشتی پەرلەمانتاران دەكات بۆ كۆبوونەوە
تەمەللی: هه‌ر 8 كورسیه‌كه‌ی شاری وان بۆ هه‌ده‌په‌ ده‌بێت
هۆشیار عه‌بدوڵا: له‌ هه‌رێم ئابڕوبه‌رترین هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام دراوه‌
‌ئاسایش كه‌سێكی به‌ چوار جۆر مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه‌ ده‌ستگیركرد
كۆسره‌ت ره‌سول: شه‌هیدان و تێكۆشه‌ران سه‌رمایه‌ی ئه‌م گه‌له‌ن
ئەمڕۆ وادەی یاسایی ئەنجومەنی پاریزگاکان کۆتایی دێت
گۆڕانکاری لە ٦٠ پۆستی وەزارەتی پێشمەرگەدا دەکرێت
سەزای تەمەللی لە شاری وان دەنگیدا
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە