ئاماری سەربازە کوژراوەکانی تورکیا بڵاوکرایەوە
PM:04:51---05-03-2018
ئه‌م بابه‌ته 4172 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
گەریلاكانی هەپەگە لە دەوروبەری شارۆچكەی بازیدی سەربە ئاگری چالاكییەكیان لە دژی سوپای تورك ئەنجامدا، لەو چالاكییەدا نۆ سەربازی تورك كوژران.

ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەكانی پاراستنی گەل- هەپەگە ڕاگەیەندراوێكی لە بارەی چەند چالاكییەكانی گەریلاكان لە جولەمێرگ و ئاگری لە باكوری كوردستان بڵاوكردەوە و دەڵێت" ڕۆژی ٣ی ئازار، سوپای تورك لە دەوروبەری بازیدی سەربە ئاگری ئۆپەراسیۆنێكی بە فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان دەستپێكرد، ڕۆژی ٤ی مانگ كاتژمێر ٠٣:٢٠ خولەكی پاشنیوەڕۆ گەریلاكانمان چالاكییەكیان لە دژی ئەو ئۆپەراسیۆنە ئەنجامدا، لەو چالاكییەدا دوو پێگەی سوپای تورك تێكشكێندرا و نۆ سەربازیش كوژران".

دەشڵێت"ڕۆژی ٣ی ئازار لە گردی كۆردینەی سەربە چەلێی جولەمێرگ چالاكییەك لە دژی سوپای تورك ئەنجام درا، بەڵام ژمارەی سەربازە كوژراوەكانی ئەو چالاكییە نەزانراوە".

هەپەگە باسی لەوەش كردوە"دوێنێش كاتژمێر ١٠:٠٠ی بەیانی لە گردی كانیڕەشی سەربە شەمزینانی جولەمێرگ چالاكییەكی دیكە ئەنجامدرا، ئەنجامی ئەو چالاكییەش نەزانراوە".



کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێ
ئەمڕۆ پارتی و گۆڕان کۆدەبنەوە
ئەمڕۆ ئەم شوێنانە موچە وەردەگرن
بۆ یەكەمین جارە توێژەری ساڵ دیاریكرا
پارەی ڤیزەی ئێران بۆ ئەم هاوڵاتیانەی هەرێم لابرا
سلێمانی: سەدان کیلۆ شیرینی لەناوبران
حكومه‌ت ره‌زامه‌ندی له‌باره‌ی داواكارییه‌كه‌ی هاتوچۆی راپه‌ڕینه‌وه‌ ده‌ربڕی
دابەشكردنی زەوی دەستپێدەكاتەوە
وته‌بێژێك بەرچاو ڕونییەک لەسەر دەستگیرکردنی مێردمنداڵەکەی گەرمیان دەدات
یه‌كێتی و پارتی له‌سه‌ر چوار خاڵ رێككه‌وتن

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە