هاوسەرۆکی پەیەدە:تورکیای داگیرکەر و چەتەکانی بەنیازی قڕکردنی خەڵکی عەفرینن
AM:09:44---11-03-2018
ئه‌م بابه‌ته 1485 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
هاوسەرۆکی پەیەدا داوا لەهەموو کوردان دەکات دژی قڕ کردنی گەلی عەفرین بڕژێنە سەرشەقامەکان و هەموو شوێنێک بکەنە مەیدانی بەرخودان و سەرکەوتن.

شاهۆز حەسەن هاوسەرۆکی پەیەدە بەئاژانسی هاوار نیوزی ڕاگەیاندوە تورکیای داگیرکەر و چەتەکانی بەنیازی ئەوەن عەفرین بە فڕۆکە و چەکی قورس قڕ بکەن و کۆمەڵکوژی ڕوبەڕوی عەفرین بکەنەوە.

دەشڵێ گه‌لی عه‌فرین ماوه‌ی ٥٠ ڕۆژه‌ له‌ دژی هێرشی داگیركه‌رانه‌ی سوپای توركیا و هاوپەیمانەكانی خۆڕاده‌گرێت،بەڵەم ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر به‌ تۆپ و فڕۆكه‌ ده‌یه‌وێت گه‌لی عه‌فرین قڕ بكات و گه‌لانی باكووری سووریا ڕووبه‌ڕووی كۆمه‌ڵكوژی بكاته‌وه‌، به‌ڵام به‌رخۆدانی هێزه‌كانی پاراستن، مۆڕاڵ و هێزی گه‌ل به‌هێز ده‌كات، به‌ هه‌مان شێوه‌ به‌رخۆدانی گه‌لیش هێز به‌ به‌رخۆدانی شه‌ڕڤانان ده‌به‌خشێت.

ئاماژەبەوەشدەکات گه‌لی عه‌فرین ماوه‌ی ٥٠ ڕۆژه‌ به‌م شێوه‌یه‌ له‌ دژی هێرشه‌ قڕكه‌ر و تاڵانكه‌ره‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك به‌ ڕۆحێكی فیداییانه‌ به‌رخۆدان ده‌كات،و دواتر دەڵێ ۆ ئه‌وه‌ی گه‌ل و هێزه‌كانی پاراستن به‌م به‌رخۆدانه‌ هێرشه‌كانی قڕكردن بوه‌ستێنن و سه‌ركه‌وتن مسۆگه‌ر بكه‌ن، پێویسته‌ هه‌موو گه‌لی كورد له‌م ساته‌وه‌ بێ وەستان،‌ هه‌موو شوێنێك بكه‌نه‌ مه‌یدانی به‌رخۆدان و سه‌ركه‌وتن.




پەروین بۆڵدان:ئۆجەلان لەناو گۆشەگیریدا گۆشەگیر کراوە
باڵوێزی ئەمریکا لەیونامی:لەدوای ڕوداوەکەی ئەهواز پێویستە ئێران سەیری ئاوێنە بکات
پەنابەرانی كورد لە كەمپەكانی دوورگەكان نائومێد دەكرێن
حەسەن ڕۆحانی: ئەمریکا دەیەوێت نائارامی لە ئێران دروست بکات
دواین ئاماری کوژراو و بریندارەکانی هێرشەکەی سەر سوپای پاسداران
لەئەهواز هێرش کرایەسەر نمایشی سەربازی سوپای پاسداران
مایک پۆمپیۆ پیرۆزبایی لە محەمەد حەلبوسی کرد
ئەمریکا دەیەوێت ڕێکەوتننامەیەک لەگەڵ ئێران واژۆبکات وەک جێگرەوەی ڕێکەوتننامەی ئەتۆمی
ئەردۆغان ڕێککەوتنمان لەگەڵ ڕوسیا سەبارەت بە ئیدلیب هەنگاوێکە بەرەو ئاشتی
سوریا به‌ رێككه‌وتنه‌كه‌ی روسیا و توركیا خۆشحاڵه‌

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە