هەسەدە و سوپای تورکیا ئاماری کوژرا و بریندارەکانیان بڵاودەکەنەوە
AM:11:43---11-03-2018
ئه‌م بابه‌ته 1751 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
هەریەکە لە هەسەدە ،و سوپای تورکیا ئاماری کوژراو و بریندارەکانیان بەجیا بڵاودەکەنەوە،و بەپێی ئامارەکانی هەسەدە هەزارو ١١٩ چەکداری سوپای تورکیا و ئۆپۆزسیۆن کوژراون.

بەپێی ئامارەکانی سوپای تورکیاش سی هەزار و ٢٩١ شەڕڤانی یەپەگە کوژراون،

هێزەکانی سوریای دیموکرات(هەسەدە) لەڕڕاگەیەنراوێکدا ئامارەکانی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند ١٣١ شه‌ڕڤان گیانیان لەدەستداوە و لەبەرامبەردا هه‌زار و ١١٩ سه‌رباز و چه‌كداری ئۆپۆزیسیۆن كوژراون.

به‌پێی راگه‌یێندراوێکی سوپای توركیاش، له‌ ماوه‌ی ٥١ رۆژی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا ژماره‌ی ئه‌و شه‌ڕڤانانه‌ی یه‌په‌گه‌ كه‌ له‌ عه‌فرین كوژراون، گه‌یشتووه‌ته‌ سێ هه‌زار و ٢٩١شه‌ڕڤان.

هاوکات هەر ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ ، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی گشتیی سوپای توركیا له‌ ٥١ـه‌مین رۆژی ئۆپه‌راسیۆنی چڵه‌ زه‌یتووندا رایگه‌یاند، پێشڕه‌وییه‌كان به‌ره‌و سه‌نته‌ری عه‌فرین و گه‌مارۆدانی میحوه‌ری ماباتا به‌رده‌وامه‌. یەکەکانی تۆپهاوێژ و فڕۆکە جەنگییەکان به‌شێوه‌یه‌كی چڕ پێگه‌كانی یه‌په‌گه‌ تۆپباران و بۆردوومان کردووە و به‌هۆیه‌وه‌٦٠ چه‌كداری یه‌په‌گه‌ كوژراون.




کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێ
ئەمڕۆ پارتی و گۆڕان کۆدەبنەوە
ئەمڕۆ ئەم شوێنانە موچە وەردەگرن
بۆ یەكەمین جارە توێژەری ساڵ دیاریكرا
پارەی ڤیزەی ئێران بۆ ئەم هاوڵاتیانەی هەرێم لابرا
سلێمانی: سەدان کیلۆ شیرینی لەناوبران
حكومه‌ت ره‌زامه‌ندی له‌باره‌ی داواكارییه‌كه‌ی هاتوچۆی راپه‌ڕینه‌وه‌ ده‌ربڕی
دابەشكردنی زەوی دەستپێدەكاتەوە
وته‌بێژێك بەرچاو ڕونییەک لەسەر دەستگیرکردنی مێردمنداڵەکەی گەرمیان دەدات
یه‌كێتی و پارتی له‌سه‌ر چوار خاڵ رێككه‌وتن

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە