دادگای فیدڕاڵی: سکاڵای بڕیاری پاشەکەوتکردنی مووچە هەڵوەشێنرایەوە
PM:02:12---11-03-2018
ئه‌م بابه‌ته 8639 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
دادگاى باڵاى فیدڕاڵى عێراق داوایه‌كى یاسایى ده‌رباره‌ى به‌ ناده‌ستورى له‌قه‌ڵه‌مدانى پاشه‌كه‌وتى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ره‌تده‌كاته‌وه‌.

ئه‌یاس سامۆك، وته‌بێژى فه‌رمى دادگاى باڵاى فیدراڵى له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد، "دادگا ئه‌مڕۆ دانیشتنێكى ئه‌نجامدا به‌ ئاماده‌بوونى سه‌رجه‌م ئه‌ندامانى و چاویخشاند به‌ داوایه‌كى یاسایى ده‌رباره‌ى ده‌ركردنى حوكمى ناده‌ستورى بڕیارى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان سه‌باره‌ت به‌ جێبه‌جێكردنى سیستمى پاشه‌كه‌وتى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان و، پابه‌ندكردنى داواله‌سه‌ركراو به‌ فه‌راهه‌مكردنى مافى تایبه‌تى داواكراو له‌ رۆژى ده‌رچونى بڕیاره‌كه‌وه‌ له‌ 2016/1/1، به‌ ئه‌سه‌رى ره‌جعى".

رونیشیكردوه‌ته‌وه‌"بریكارى نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان/ سه‌ره‌ڕاى كاره‌كه‌ى ئاماده‌ى دانیشتنه‌كه‌ بووه‌ و داواكارییه‌كى پێشكه‌شكرد بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ى تانه‌كه‌".

وته‌بێژى دادگاى فیدراڵى ئاشكرایكرد"دادگاى باڵاى فیدڕاڵى بڕیاریدا به‌ ره‌تكردنه‌وه‌ى داواكه‌ به‌هۆى ئه‌وه‌ى بڕیاره‌ تانه‌ لێدراوه‌كه‌ له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتى فیدڕاڵى ده‌رنه‌چووه‌ كه‌ ئاماژه‌ى پێدراوه‌ له‌ مادده‌ى (47)ى ده‌ستور و به‌پێى ریزبه‌ندییه‌كانى كه‌ (یاسادانان و جێبه‌جێكردن و دادوه‌رى)یه‌، به‌ڵكو له‌ ده‌سه‌ڵاتى هه‌رێمه‌وه‌ ده‌رچووه‌، هه‌روه‌ك بڕیاره‌كه‌ له‌و بڕیاره‌ ئیدارییانه‌یه‌ كه‌ یاسا رێگه‌ى تانه‌لێدانى دیاریكردووه‌ و، له‌ ده‌ره‌وه‌ى تایبه‌تمه‌ندى دادگاى باڵاى فیدڕاڵیدایه‌ كه‌ ئاماژه‌ى پێكراوه‌ له‌ مادده‌ى (93)ى ده‌ستور و، مادده‌ى (4)ى یاساكه‌ ژماره‌ (30)ى ساڵى 2005".



وەزارەتی پلاندان:بەروبومی دانەوێڵەی عێراق ئەمساڵ کەمی کردوە
نوری مالیکی پشتیوانی کاندیدی پارتی دەکات بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار
پەرلەمانی عێراق هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری دواخست
دوای هێرشەکەی ئەمڕۆ ئێران دوو دەروازەی سنوری لەگەڵ عێراق داخست
ئۆپەراسیۆنیکی سەربازی فراوان دژی داعش لە ڕۆژئاوای عێراق دەستیپیکرد
لە ڕۆژی عاشورادا شیعەکان شیوەن دەگێڕن
باڵوێزی عێراق لە ئێران بانگهێشت دەکرێتەوە
وتەبێژی فەتح:بەرهەم ساڵح لای ئێمە کەسێکی پەسەندکراو و ڕێزلێگیراوە
سائیرون بون بە ئۆپۆزسیۆن هەڵدەبژیرێت
لەتەقینەوەیەکدا دوو کەس کوژران و ژمارەیەکیش بریندار بوون

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە