پێنس: هیچ ئیمتیازێك بە كۆریای باكور نەدراوە
PM:04:24---11-03-2018
ئه‌م بابه‌ته 956 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
مایك پێنس جێگری سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا ده‌ڵێت وڵاته‌كه‌ی هیچ ئیمتیازێكی نه‌داوه‌ به‌ كۆریای باكوور بۆ ئه‌وه‌ی بێته‌ سه‌ر مێزی دانووستان تا سه‌باره‌ت به‌ پرۆگرامه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ی خۆی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا بكات.

پێنس رۆژی هه‌ینی له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا جه‌ختیشی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مریكا به‌رده‌وام زه‌ختی كردووه‌ته‌ سه‌ر رێبه‌ری كۆریای باكوور و بانگهێشتی سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا له‌لایه‌ن رێبه‌ری كۆریای باكووره‌وه‌ بۆ گفتوگۆ، نیشانه‌یه‌كه‌ بۆ درووستبوونی ستراتیژییه‌تی دۆناڵد ترامپ له‌سه‌ر په‌راوێز خستن و گۆشه‌گیر كردنی كۆریای باكوور.

دوای ئه‌وه‌ی كه‌ هه‌واڵی دیداری كیم جونگ ئون رێبه‌ری كۆریای باكوور بۆ دیداری راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ دۆناڵد ترامپ و پێشوازی ترامپ له‌و بانگهێشته‌ بڵاوكرایه‌وه‌، ریكس تیله‌رسن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه‌ ئاماده‌كاریی بۆ ئه‌نجامی ئه‌م دیداره‌ چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك ده‌خایه‌نێت.



پەروین بۆڵدان:ئۆجەلان لەناو گۆشەگیریدا گۆشەگیر کراوە
باڵوێزی ئەمریکا لەیونامی:لەدوای ڕوداوەکەی ئەهواز پێویستە ئێران سەیری ئاوێنە بکات
پەنابەرانی كورد لە كەمپەكانی دوورگەكان نائومێد دەكرێن
حەسەن ڕۆحانی: ئەمریکا دەیەوێت نائارامی لە ئێران دروست بکات
دواین ئاماری کوژراو و بریندارەکانی هێرشەکەی سەر سوپای پاسداران
لەئەهواز هێرش کرایەسەر نمایشی سەربازی سوپای پاسداران
مایک پۆمپیۆ پیرۆزبایی لە محەمەد حەلبوسی کرد
ئەمریکا دەیەوێت ڕێکەوتننامەیەک لەگەڵ ئێران واژۆبکات وەک جێگرەوەی ڕێکەوتننامەی ئەتۆمی
ئەردۆغان ڕێککەوتنمان لەگەڵ ڕوسیا سەبارەت بە ئیدلیب هەنگاوێکە بەرەو ئاشتی
سوریا به‌ رێككه‌وتنه‌كه‌ی روسیا و توركیا خۆشحاڵه‌

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە