کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق:هەفتەی داهاتوو کۆتا وادەی وردبینی کردنی پاڵێوراوەکانە
AM:11:53---12-03-2018
ئه‌م بابه‌ته 847 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
ئەندامێکی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند هەفتەی داهاتوو کۆتا وادەیە بۆ وەدبینی کردنی ناوی قەوارەکانی هەڵبژاردن و پاڵێوراوی لایەنە سیاسیەکان.

حازم ڕدینی ئەندامی ئەنجومەنی کۆمسیارانی هەڵبژاردنەکانی عێراق بەڕۆژنامەی سەباحی ڕاگەینادووە دەستەى لێپرسینەوە و دادوەرى هەفتەى داهاتوو کۆتایى بە وردبینیکردنى ناوى سەرجەم پاڵێوراوەکان دێنێت و ڕادەستى کۆمسیۆنى دەکات،و لەدوای ڕادەستکردنەوەى ناوى پاڵێوراوەکان کۆمسیۆن داوا لە قەوارەو لایەنەکان دەکات ئەو پاڵێوراوانە بگۆڕن کە رێوشوێنەکانى دەستەى لێپرسینەوە و دادوەری دەیانگرێتەوە.

شایەنی باسە لەبەرواری ١٢\٥\٢٠١٨ هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجام دەدرێت و بۆ ئەو مەبەستەش لایەن و کوتلە سیاسیەکان ناوی کاندیدەکانیان داوەتە کۆمسیۆن و لەئێستادا لەلایەن ەستەى لێپرسینەوە و دادوەرى وردبینی بۆ دەکرێت.




کۆبونەوەی پەرلەمانی عێراق دەستی پێکرد
كاكەیی: لەرێگەی باركۆدەوە دەستكاریكردنی دەنگەكان ئاشكرا دەبێت
بومه‌له‌رزه‌یه‌ك باشوری عیراقی هه‌ژاند
بەهۆی کەوتنی رەفەیەکی ئامیرەکانی دەنگدان لەکۆگایەکی کۆمسیۆن کارمەندێک گیانی لەدەستدا
نوسینگەی سەدر:ئەو پەرلەمانتارانەی ڕۆژی هەینی کۆبونەوە سێ یەکی پەرلەمانی عێراقن
دادگای فیدراڵی هەڵوەشاندنەوەی دەنگدانی تایبەت ،ئاوارە و دەرەوەی ڕەتکردەوە
عەبادی:هیچ هەماهەنگیەکمان لەگەڵ تورکیا نیە بۆ ئۆپەراسیۆنی سەربازی لەسنورەکان
دادگای فیدراڵی ئەمڕۆ بڕیار لەسەر تانەی سەرۆک کۆمارلەسەر هەمواری یاسای هەڵبژاردن دەدات
سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیران:چاوەڕێی بڕیاری کۆتایی دادگا دەکەین لەبارەی هەڵبژاردنەکان
نوری مالیکی:لەدوای ٣٠ی حوزەیرانەوە بۆشایی یاسایی لەوڵاتدا دروستدەبێت
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە