تەڤدەم:تورکیا پلانی هەیە دیمۆگرافیەی عەفرین بگۆڕێت
AM:11:01---13-03-2018
ئه‌م بابه‌ته 927 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
بزوتنەوەی کۆمەڵگەی دیموکرات (تەڤدەم) ڕایگەیاند تورکیا دەیەوێت ئاوارەکانی سوریا لەعەفرین نیشتەجێ بکات و دیمۆگرافیای ئەو شارە بگۆڕێت.

لەڕاگەیەنراوێکدا کە ئەمڕۆ دەستەی جێبەجێکاری تەڤدەم بڵاویکردەوە دەڵێ تورکیا دەستیکردووە بە گواستنەوە ئاوارە سورییەکانی لە کەمپی ئەتمە لەسەر سنوری تورکیا و سوریا بۆ ناو گوند و ناوچەکانی عەفرین،و ئاماژەبەوەشدەکات گواستنەوەی ئەو ئاوارە سوریانە بۆناو خاکی عەفرین، مەترسی بۆ سەر ژیانیان دروست دەکات و ڕێگەخۆشکەر دەبێت بۆ دروستبوونی ڕووبەرووبونەوە لەگەڵ خاوەنی ئەو گوند و ناوچانە کە ئێستا بەهۆی شەڕەوە گوند و ماڵەکانیان جێهێشتووە.

هەروەها ڕاگەیەنراوەکە باس لەوەدەکات ئەوان دژی هیچ پێکهاتەیەک نین و لە سەرەتای شەڕ و ئاڵۆزییەکی سوریاوە عەفرین باوەشی بۆ سەدان هەزار ئاوارە گرتووەتەوە، بەڵام نایانەوێت وەک سوتەمەنی شەڕ لەلایەن تورکیاوە بەکاربهێنرێن.

دەشڵێ بە توندی ئیدانەی ئەو یارییە دەکەین کە تورکیا دەیەوێت دۆخی مرۆیی ئەو ئاوارانەی لە شەڕی سوریا هەڵاتوون بقۆزێتەوە و بیانخاتە ناو جەنگێکی نوێوە.




کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێ
کۆمسیۆن بۆ ڕێگری کردن لەساختەکاری داوایەک ئاڕاستەی هاوڵاتیان دەکات
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم ئاگاداریەک بڵاودەکاتەوە
هەپەگە: ٢٨ سەربازی تورکیا لەباکور کوژراون
سبەی ئەم شوێنانە موچە وەردەگرن
قوباد تاڵەبانی لەسەر گرتە ڤیدیۆیی هێرش کردنە سەر گەنجەکە هاتە دەنگ
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گەیشتە هەولێر
فەرید ئەسەسەرد:بەرهەم ساڵح کاندیدی فەرمی یەکێتیە و لەتیف ڕەشید کاندیدی یەکێتی نیە
کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێ
قەڵادزێ:کچ و کوڕێک گیانیان لەدەستدا
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە