لە لڤینەوە دەقی فەرمانی حەیدەر عەبادی تایبەت بەفڕۆکەخانەکانی هەرێم بخوێنەوە
PM:01:58---13-03-2018
ئه‌م بابه‌ته 3353 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
کەمێک پێش ئێستا حەیدەر عەبادی ڕایگەیاند ڕۆژی پێنج شەممە ١٥\٣\٢٠١٨ فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان بەڕوی گەشتەنێودەوڵەتیەکاندا دەکرێتەوە،و لەوبارەیەوە فەرمانێکی شەش خاڵی تایبەت بەفڕۆکەخانەکانی هەرێی ئیمزا کرد.


دەقی فەرمانەکەی حەیدەر عەبادی:

پاڵپشت به‌و ده‌سه‌لاَتانه‌ی پێماندراوه‌، به‌پێی ماده‌ی (78) له‌ ده‌ستوری عێراق وه‌ به‌ پێی بڕیاری‌ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ژماره‌ (305) بۆ ساڵی 2017 وه‌ له‌ په‌رۆشیمان بۆ ئاسانكردنی گه‌شتی هاولاَتیان له‌ ڕێگه‌ی هه‌ردوو فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و سلێمانی، دوابه‌دوای وه‌لاَمدانه‌وه‌ی ده‌سه‌لاَته‌ ناوخۆییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی‌ هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌كه‌ بۆ ده‌سه‌لاَتی فیدڕالی به‌ پێی ده‌ستوور، بڕیارماندا له‌سه‌ر ئه‌م خالاَنه‌:-

 

1. دامه‌زراندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاراستنی تایبه‌ت به‌سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كه‌ تیایدا سه‌رپه‌رشتی و ده‌سه‌لاَت له‌ ژێر فه‌رمانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی فیدرالیدا ده‌بێت، هه‌روه‌ها دیاریكردنی لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌وه‌ و ته‌نسیب كردنی فه‌رمانبه‌ران، رێكخستنیان و سوود وه‌رگرتن له‌و پێكهاتانه‌ی‌ ئێستا هه‌یه‌ له‌ ژێر ده‌سه‌لاتی وه‌زیری ناوخۆی فیدڕالیدا ده‌بێت،پاش دووباره‌ ڕێكخستنه‌وه‌ و هه‌یكه‌لیه‌ت و په‌یوه‌ستی به‌ ده‌سه‌لاَتی فیدڕالی به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ ده‌بێت:-

 

1- به‌شی پاراستنی تایبه‌تی هه‌ردوو فرۆكه‌خانه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی‌ و هه‌ولێر په‌یوه‌ست ده‌بن به‌و به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌ی‌ سه‌ره‌وه‌.

 

2- به‌رێوه‌به‌ری به‌شی پاراستن ده‌بێت ئه‌فسه‌ر بێت وه‌ نابێت پله‌كه‌ی له‌ (عقید) كه‌متر بێت و جێگره‌كه‌شی نابێت پله‌كه‌ی له‌ (مقدم) كه‌متر بێت، هه‌ردووكیان له‌ لایه‌ن وه‌زیری‌ ناوخۆی‌ فیدڕاڵه‌وه‌ هه‌ڵده‌بژێرێن.

 

3- ده‌بێت فه‌رمانبه‌رانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ناوبراو پاپه‌ندبن به‌وپۆشاكه‌ی دیاریكراوه‌ بۆ هێزی ئه‌منی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی ناخۆی فیدڕاڵ به‌ پێی ڕێنماییه‌كانی ژماره‌ (7) بۆ ساڵی 2014.

 

2. سیسته‌می چاودێری (البایسز) ده‌به‌سترێت به‌ سیسته‌می سه‌ره‌كی له‌ به‌غدا كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ فڕۆكه‌خانه‌كان و ده‌روازه‌كانی هه‌رێم به‌ هه‌مان ئه‌و شێوه‌یه‌ی كه‌ له‌ ده‌روازه‌كانی تری‌ عێڕاق كاری پێده‌كرێت.

 

3. فه‌رمانگه‌ی پاسپۆرت و جنسیه‌ وه‌ فه‌رمانبه‌ره‌كانیان له‌ هه‌ولێر و سلێمانی ده‌به‌سترێت به‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی‌ فیدڕاڵ به‌ پَی یاسا.

 

4. لیژنه‌ی‌ هونه‌ری‌ سه‌ر به‌ ده‌سته‌ی گشتی گومرگ سه‌رپه‌رشتی هه‌نارده‌كردن و هاورده‌كردنی شتومه‌ك ده‌كات له‌ هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌كه‌، پاش به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی فه‌رمی له‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان سه‌باره‌ت به‌ هاورده‌ی خۆماڵی و بیانی و پشكنینی ڕه‌زامه‌ندیه‌كان به‌پێی پسپۆڕیه‌كان وه‌ هه‌روه‌ها به‌پێی ئه‌وبڕیارانه‌ی‌ كه‌ له‌ كتابی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی هاتووه‌ ژماره‌ (126) له‌ 9/5/2011.

 

5. ڕێگه‌ ده‌درێت به‌ گه‌شته‌ ئاسمانیه‌ نێوده‌ڵه‌تیه‌كان له‌ وه‌ بۆ فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم وه‌ به‌پێی ڕه‌زامه‌ندییه‌كانی ده‌سه‌لاَتی ئاسمانی مه‌ده‌نی فیدڕالی پاش ته‌واوكردنی پێداویستیه‌كانی‌ ئه‌م فه‌رمانی دیوانه‌، به‌ مه‌رجێك له‌ یه‌ك هه‌فته‌ تێپه‌ڕ نه‌بێت له‌و به‌رواره‌.

 

6. لیژنه‌یه‌كی بالاَ پێكدێت بۆ سه‌رپه‌رشتیكردنی به‌رێوه‌بردنی فڕۆكه‌خانه‌كان و خاڵه‌ سنوورییه‌كانی هه‌رێم، وه‌ دڵنیابوون له‌ پاپه‌ندبوونی به‌ ڕێنماییه‌ فیدڕالیه‌كان، نوێنه‌ری گشت ده‌سه‌لاَته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی ناوه‌ند له‌ خۆده‌گرێت وه‌ هه‌رێم ڕاپۆرت به‌رزده‌كاته‌وه‌ بۆ فه‌رمانده‌ی‌ گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كان یان هه‌ركه‌سێكی‌ ته‌خویلكراو.




حكومه‌ت ده‌ستكاری مووچه‌ی ئه‌م توێژه‌ ناکات
‌حزبی‌ دیموكرات ئاماری چالاکیییەکیان ئاشکرا دەکەن
پەرلەمانی كوردستان بانگهێشتی پەرلەمانتاران دەكات بۆ كۆبوونەوە
تەمەللی: هه‌ر 8 كورسیه‌كه‌ی شاری وان بۆ هه‌ده‌په‌ ده‌بێت
هۆشیار عه‌بدوڵا: له‌ هه‌رێم ئابڕوبه‌رترین هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام دراوه‌
‌ئاسایش كه‌سێكی به‌ چوار جۆر مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه‌ ده‌ستگیركرد
كۆسره‌ت ره‌سول: شه‌هیدان و تێكۆشه‌ران سه‌رمایه‌ی ئه‌م گه‌له‌ن
ئەمڕۆ وادەی یاسایی ئەنجومەنی پاریزگاکان کۆتایی دێت
گۆڕانکاری لە ٦٠ پۆستی وەزارەتی پێشمەرگەدا دەکرێت
سەزای تەمەللی لە شاری وان دەنگیدا
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە