حەیدەر عەبادی:ئێمە بەرپرسیارین بەرامبەر هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان
PM:02:37---13-03-2018
ئه‌م بابه‌ته 1725 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
حەیدەر عەبادی ڕایگەیاند ئێمە وەک حکومەتی عێراق بەرپرسیارین بەرامبەر هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان،و وتیشی پێش نەورۆز موچەی وەزارەتەکانی پەروەردە و تەندروستی دەنێرین.

ئەمڕۆ ١٣\٢\٢٠١٨ حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە وتارێکیدا ڕایگەیاند هەرێمی کوردستان پابەندی زۆربەی داواکاریەکانی حکومەتی ناوەندی بووە، ڕاشیگەیاند پێنج شەممە فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان بەڕوی گەشتە نێودەوڵەتیەکاندا دەکرێنەوە.

هەروەها وتیشی هیوادارم بەرلە گەڕانەوەی شاندی هەرێمی کوردستان هەواڵی کردنەوەی فڕۆکەخانەکان ببیستین،و ئەوەشی بە جەژنانەیەک بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە ناوبرد.

سەبارەت بە موچەی وەزارەتەکانی پەروەردەو تەندروستی ڕایگەیاند هیچ دواکەوتنێک لەموچەدا نابێت و پێش جەژنی نەورۆز موچەی هەردوو وەزارەتی پەروەردەو تەندروستی دابەش دەکەین.

ئاماژەی بەوەشدا پەیوەندیەکی باشیان لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان هەیە،و وتی بەهۆی کۆبونەوە بەردەوامەکانمان گەیشتینە ئەم چارەسەرانە بۆ قەیرانەکانی نێوان هەرێم و بەغدا.




کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێ
ئەمڕۆ پارتی و گۆڕان کۆدەبنەوە
ئەمڕۆ ئەم شوێنانە موچە وەردەگرن
بۆ یەكەمین جارە توێژەری ساڵ دیاریكرا
پارەی ڤیزەی ئێران بۆ ئەم هاوڵاتیانەی هەرێم لابرا
سلێمانی: سەدان کیلۆ شیرینی لەناوبران
حكومه‌ت ره‌زامه‌ندی له‌باره‌ی داواكارییه‌كه‌ی هاتوچۆی راپه‌ڕینه‌وه‌ ده‌ربڕی
دابەشكردنی زەوی دەستپێدەكاتەوە
وته‌بێژێك بەرچاو ڕونییەک لەسەر دەستگیرکردنی مێردمنداڵەکەی گەرمیان دەدات
یه‌كێتی و پارتی له‌سه‌ر چوار خاڵ رێككه‌وتن

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە