ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی ئیتاڵیا ئەوروپای شۆك كرد
PM:02:54---13-03-2018
ئه‌م بابه‌ته 4637 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
لە هەڵبژاردنی سەرتاسەری 4ی ئازاری ئیتاڵیادا كە بە هۆی ئەنجامە پێشبینی نەكراوەكانی جیاوازترین هەڵبژاردن بووە لە مێژووی وڵاتەكەدا بزووتنەوەی پێنج ئەستێرە ڕێژەی %33ی دەنگەكانی بەدەستهێناوە و بە براوەی یەكەمی هەڵبژاردنەكە دادەنرێت، ئەمەش یەكێتی ئەوروپای شۆك كرد.

بزووتنەوەكە بە لیستێكی جیا بەشداری لە هەڵبژاردنەكەدا كردووە و كەمتر لە 10 ساڵە دامەزرێندراوە، بزووتنەوەكە كۆكراوەی دەنگە توڕەكانە لە حیزبە سیاسییە تەقلیدییەكان و سیستەمی حوكمڕانی،  ڕابەری بزووتنەوەكە لویگی دی مایۆی تەمەن 31 ساڵە سەرەڕای ئەوەی ئەزموونێكی سیاسی ئەوتۆی نییە، بەڵام ئێستا بزووتنەوەی پێنج ئەستێرە بووەتە هێزێكی سیاسی گەورە لە باشووری ئیتاڵیادا.


ڕاستڕەوەكان كە وەك گەورەترین هاوپەیمانی لەگەڵ یەكێتی باكور بەشداری هەڵبژاردنەكانیان كردووە %37ی دەنگەكانیان بەدەستهێناوە و چەپڕەوەكان كە بە گەورەترین دۆڕاوی هەڵبژاردنەكان ڕاگەیەندراوە تەنها %22ی دەنگەكانی بەدەست هێناوە.


بەشێك لە چاودێرانی سیاسی دەڵێن، ئەم ئەنجامەش كە حزبێكی نوێ بەدەستی هێناوە لە ئیتاڵیا، وڵاتانی ئەوروپای شۆك كردووە لە ترسی ئەوەی ئەو ئەزموونە لەو وڵاتانەش دووبارە ببێتەوە و حیزبێكی نوێ ئەنجامێكی چاوەڕوواننەكراو بەدەستبهێنێت.
 




دواین ئاماری کوژراو و بریندارەکانی هێرشەکەی سەر سوپای پاسداران
لەئەهواز هێرش کرایەسەر نمایشی سەربازی سوپای پاسداران
مایک پۆمپیۆ پیرۆزبایی لە محەمەد حەلبوسی کرد
ئەمریکا دەیەوێت ڕێکەوتننامەیەک لەگەڵ ئێران واژۆبکات وەک جێگرەوەی ڕێکەوتننامەی ئەتۆمی
ئەردۆغان ڕێککەوتنمان لەگەڵ ڕوسیا سەبارەت بە ئیدلیب هەنگاوێکە بەرەو ئاشتی
سوریا به‌ رێككه‌وتنه‌كه‌ی روسیا و توركیا خۆشحاڵه‌
قەرەیلان: توركیا لە بەرامبەر ئیدلب تەلرەفعەتی دەوێ
ئیسرائیل وەڵامی روسیای دایەوە
توركیا هێز و پێداویستی سه‌ربازی زیاتر ره‌وانه‌ی ئیدلب ده‌كات
رووسیا به‌ڵێن ده‌دات تۆڵه‌ی فڕۆكه‌كه‌ی له‌ ئیسرائیل ده‌كاته‌وه‌
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە