بەهۆی کێشەی نێوان جووت ئامۆزا دوو ساڵە چاکسازییەکانی نێو پارتی دواکەووتووە
PM:03:26---15-03-2018
ئه‌م بابه‌ته 3642 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
دوو ساڵ بەسەر پێكهێنانی حەوت لیژنەی چاكسازی بۆ ناوخۆی پارتی تێدەپەڕێت‌ و تا ئێستاش ئەنجامەكانی ڕانەگەیەندراون، ئەندامێكی سەركردایەتی ئەو حزبەش ئاشكرایكرد، (مەسعود بارزانی) ڕاستەوخۆ سەرپەرشتی لیژنەكانی كردووەو كارەكانیشیان بەنهێنی ئەنجام دراون.

سەرەتای ساڵی ٢٠١٦ بە مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی حەوت لیژنە بۆ چاكسازی ناوخۆی پارتی پێك هێندران، كە بریتی بوون لە لیژنەكانی، ڕێكخستن، وەبەرهێنان، دارایی، هەڵبژاردن، جەماوەری، ڕاگەیاندن‌و لیژنەی پەیوەندییەكان، كە لە لایەن (فازڵ میرانی، مەسرور بارزانی، ئازاد بەرواری، ڕۆژ نووری شاوەیس، ڕێبوار یەڵدا، مەحمود محەمەدو هۆشیار زێباری)، ئەندامانی مەكتەبی سیاسیی پارتییەوە سەرۆكایەتی لیژنەكان دەكران، بەڵام دوای دوو ساڵ ئەنجامی ئەو لیژنانە ڕانەگەیەندراوە.


ئەندامێكی سەركردایەتیی پارتی، ڕایگەیاند، ئەو لیژنانە لەمانگی ٢ی ساڵی ٢٠١٦ بەفەرمانی مەسعود بارزانی پێك هێندراون، بەڵام تا ئێستا جگە لەسەرۆكی لیژنەكان‌و مەسعود بارزانی كەس نازانێت ئەنجامی لیژنەكان چی بووە.


ئەو سەركردەیەی پارتی راشیگەیاند"چاوەڕوان بووین گۆڕانكاری گەورە لەناو حزب بكرێت، بەتایبەت كەمكردنەوەی بەرپرسانی لق و مەكتەب و ڕێكخراوەكان و دادپەروەری لەپێدانی موچەی كادران، بەڵام تا ئێستا هیچ سەركردایەتییەكی پارتی نازانێت كاری ئەو لیژنانە بە كوێ گەیشتوون".


بەپێی زانیارییەكان، كێشە ناوخۆییەكانی ناو پارتی ڕێگرە لەبەردەم كاری لیژنەكان تا كارەكانیان بكەن و لەبەر نەتەقینەوەی كێشەكانیش ڕاگەیاندنی ڕاپۆرتی لیژنەكان هەڵپەسێردراوە.


ئەندامی سەرکردایەتیەکەی پارتی ئەوەشی راگەیاند ״بڕیار بوو پارتی گۆڕانكارییەكی گەورە لەڕووی سیاسەتی حزب ‌و پۆستە باڵاكان‌و زیادكردنی داهات‌و كەمكردنەوەی خەرجی‌و خۆڕێكخستنەوەی ئابووری‌و ئیداری بكات، بەڵام تا ئێستا هیچ نەكراوە".


فازل بەشارەتی، بەرپرسی لقی ١٢ی پارتی لەهەڵەبجە، ووتی"زۆر ئاگاداری لیژنەكان نیم‌و نامەوێت قسەی لەسەر بكەم، بەدڵنیاییەوە بەرنامەیەكی وا هەبوو، بەڵام ئەنجامەكەی نازانم گەیشتووە بە كوێ".


فازڵ بەشارەتی وتیشی"ئەمە بابەتێكی تایبەتە بەحزب، هەموو كەس قسەی لەسەر ناكات، بەڵام زانیاریم هەبێت ئەگەر لێكۆڵینەوەشم لەگەڵ بكرێت قسەی لەسەر دەكەم".


کەسێکی نزیک لەبارزانی رایدەگەیەنیت کاری لیژنەکە بە کۆتا گەیشتووەو دەرەنجامەکانیشی گەیەندراوەتە دەست بارزانی، بەڵام بەهۆی ئەو بەهەدەر دانە زۆرەی لەسامانی حزبەکەدا کراوە ناتوانرێت لە ترسی ناڕەزای بڵاو بکرێتەوە، هەروەها دەشڵێت زیاتر لەبەر ئەوەیە کە ئەوکەسانەی دەستیان لە گەندەڵی و بەهەدەردانی حزبەکەدا هەبووە کەسانی بنەماڵەی بارزانی وخۆیان بەپلەی یەک و ئەو کەسانەن کە راستەوخۆ کار بۆ ئەوان دەکەن بۆیە بڵاوناکرێتەوە.




پارتی داوای كردووە لە كابینەكەی عەبدول مەهدی بەشداری پێ بكرێت
پۆلیسی سلێمانی: تۆمەتبارێك دەستگیركرا
وەرگرتنی مامۆستایانی وانەبێژ لەسلێمانی دەستیپێكرد
یەكگرتوو وگۆران و كۆمەڵ سكاڵایەك ئاراستەی داواكاری گشتی دەكەن
مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌به‌غداوه‌ گه‌یشته‌ وه‌زاره‌تی دارایی
وەزارەتی كارەبا ئاگادارییەك بڵاو دەکاتەوە
یه‌كه‌مه‌كانی زانكۆ و په‌یمانگەكان له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران خێمه‌یان هه‌ڵدا
به‌رپرسێكی حكومی كوژرا
ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی هاوپەیمانی چاكسازی‌ و بنیاتنانەوە لەگەڵ یەكێتی
سبه‌ی مووچه‌ی ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌شده‌كرێت

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە