شەڕڤانان ئەمڕۆ بەفەرمی ئۆپەراسیۆنی جەزیرەیان ڕاگرت و بەرەو عەفرین دەڕۆن بۆ بەرگریکردن لە عەفرین و ڕوبەڕووبونەوەی سوپای تورکیا.
لیلوا عەبدوڵا وتەبێژی
ئۆپەراسیۆنی جەزیرە ڕایگەیاند ئەمڕۆ یەکشەممە ١٨\٣\٢٠١٨ ئۆپەراسیۆنی جەزیرەمان
ڕاگرت و دەڵێ بەهۆی هێرشی سوپای تورکیای داگیرکەر و گروپە توندڕەوەکان بۆسەر
کانتۆنی عەفرین بەهەموو لایەکی ڕادەگەیەنین ئۆپەراسیۆنی جەزیرە ڕادەگرین.
ئەو وتەبێژە کە بۆ ماڵپەڕی
دواڕۆژ دواوە دەڵی دەبێ بەهەموو دنیا بزانێت کە هێرشی سوپای تورکیا بۆسەر عەفرین
لەخزمەتی مانەوەی داعشدایە ،و ئێمەناچارینی بەهۆی بۆردومانی بەردەوام و داگیرکاری
تورکیاوە هێزەکانمان لە ڕۆژهەڵاتی فورات ببەینەوە عەفرین بۆ پاراستنی گەلیخۆمان و
بەشێوەیەکی کاتی ئۆپەراسیۆنی گەردەلول ڕادەگرین.
ئەمە لەکاتێکدایە بەیانی ئەمڕۆ
سوپای تورکیا ڕایگەیاند چونەتە ناو سەنتەری عەفرین و ئاڵای تورکیایان
هەڵکردوە،هەروەها بەقورسی بۆردومانی ناوچەکانی مەحمودیە و ئەشرەفیەیان کرد.