پۆلیسی سلێمانی باندێکی بەتۆمەتی مادەی هۆشبەر دەستگیرکرد
PM:01:59---19-03-2018
ئه‌م بابه‌ته 830 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
پۆلیسی سلێمانی باندێکی بەتۆمەتی مادەی هۆشبەر دەستگیر کرد ،کە دوان لە دەستگیرکراوەکان ژن و مێردن.

لەڕاگەیەنراوێکدا پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند دوێنێ ١٨ی ئازاری ٢٠١٨،بەسەرپەرشتی‌بەرێوەبەری‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ و لەلایەن هێزەکانی‌ بنکەی‌ پۆلیسی‌ هەواری‌ شارەوە، سێ کەس دەستگیرکران، بەتۆمەتی‌ بەکارهێنان‌ و بازرگانی کردن بەمادەی‌ هۆشبەرەوە .

هەروەها لەڕاگەیەنراوەکەدا هاتوە یەکێک لەتۆمەتبارەکان بەناوی (ز، م، ئـ ) بازرگانی‌ بەمادەی‌ هۆشبەرەوە کردوەو لەکاتی‌ دەستگیرکردنیدا ١٤ پارچە حەبی‌ ترامادۆڵ‌ و برێک حەشیش‌ و هەشت کیس کریستاڵی‌ پێبووە و لەئێستادا بەپێی‌ مادەی‌ ١٤ی‌ مادە هۆشبەرەکان بەندە.

دەشڵێ دوان لەدەستگیرکراوەکان ژن و مێردن و پیاوەکە ناوی (هـ، ئـ، ح) ،و لەلایەن هاوسەرەکەیەوە شکاتی لێکراوە ، دواتر هەردوکیان بەپێی‌ مادەی‌ ١٤ی‌ مادە هۆشبەرەکان ده‌ستگیركراون‌ و له‌ئێستادا بەندن ، بنکەی‌ پۆلیسی‌ هەواری‌ شارەوە پەراوی‌ لێکۆڵینەوەی بۆ دۆسیەکە کردۆتەوەو لێکۆڵینەوەی‌ زیاتر بەردەوامە.




پارتی داوای كردووە لە كابینەكەی عەبدول مەهدی بەشداری پێ بكرێت
پۆلیسی سلێمانی: تۆمەتبارێك دەستگیركرا
وەرگرتنی مامۆستایانی وانەبێژ لەسلێمانی دەستیپێكرد
یەكگرتوو وگۆران و كۆمەڵ سكاڵایەك ئاراستەی داواكاری گشتی دەكەن
مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌به‌غداوه‌ گه‌یشته‌ وه‌زاره‌تی دارایی
وەزارەتی كارەبا ئاگادارییەك بڵاو دەکاتەوە
یه‌كه‌مه‌كانی زانكۆ و په‌یمانگەكان له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران خێمه‌یان هه‌ڵدا
به‌رپرسێكی حكومی كوژرا
ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی هاوپەیمانی چاكسازی‌ و بنیاتنانەوە لەگەڵ یەكێتی
سبه‌ی مووچه‌ی ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌شده‌كرێت

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە