پەکەکە:بائەردۆغان بزانێت کاتێک عەفرین دەستێنێت ئەنقەرە لەدەستدەدات
PM:12:46---20-03-2018
ئه‌م بابه‌ته 6054 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
بەرپرسێکی پارتی کرێکارانی کودستان ڕایگەیاند لەتۆڵەی عەفریندا بەرخودانی گەورە لە باکوری کوردستان بەرپا دەکەن،و وتی بەرخودانی عەفرین پێیناوەتە قۆناغی دووەمەوە و شەڕی گەریلایی لەعەفرین دەستیپێکردووە.

دوران کاڵکان، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری پەكەكە، بە کەناڵی تەلەفزیۆنی مەدیا خەبەری نزیك لە حزبەكەی راگەیاندئەوانەی لە عەفرینن هێزە تایبەتەکانی حکومەتی تورکن، گەلی کورد هەرگیز لێیان نابوورێت، ئەوانەی ئێستا لە عەفرینن داگیرکەرن، گەلی کورد تۆڵەیان لێدەکاتەوە، و وتی شەڕی عەفرین پێی ناوەتە قۆناغی دووەمەوە، شەڕی گەریلایی لە عەفرین دەستیپێکردووە.

هەروەها لێدوانی هەڕەشە ئامێز سەبارەت بەتورکیا دەدات و دەڵێ با ئەردۆغان و باخچەلی باش بزانن، کە شۆڕشی باکوور بەڕێووەیە، لە باکووری كوردستان شۆڕشێکی نوێ دێتە ئاراوە، دەبێ بزانن کاتێك عەفرین دەستێنن ئەنقەرە لە دەست دەدەن، لە ساڵی ٢٠١٨ فاشیزمی ئەنقەرە تێکدەشکێت، لە باکووری كوردستان بەرخودانی گەورە دەست پێدەكات.

ئاماژە بۆئەوەدەکات هەموو شوێنێكی كوردستان عەفرینە و هەموو شوێنێك بەرخودانە، دەبێت لە هەموو شوێنێك لە دژی داگیرکاری چالاکی ئەنجام بدرێت، گەریلاکان لە سەرحەد و ئامەد چالاکی دەکەن، چالاکییەکان بەرفراوانتردەبن، گەریلا دەتوانێت بۆ عەفرین هەنگاوێکی شۆڕشگێڕانە دەست پێبکات و شەمزینان لە حکوومەتی تورکیا وەربگرێتەوە.




حکومەتی هەرێم بەبۆنەی یادی کیمیابارانی قەڵادزێوە پەیامێکی بڵاوکردەوە
لەباکوری کوردستان بومەلەرزەیەکی بەهێز ڕویدا
بەغدا بەڕیوەبەرایەتی پاسپۆرت لەهەڵەبجە دەکاتەوە
ژنە شاعیرێکی کورد کۆچی دوایی کرد
ئەمڕۆ موچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت
بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرت لە هەڵەبجە دەكرێتەوە
گۆڕان فێڵێكی یاسایی لەكۆمسیۆنی هەڵبژاردن دەكات
بابەكر زێباری خانوویەكی لە دهۆك بەكرێ‌ دەداتە لیستەكەی عەبادی
موچەی یەكەی پاسەوانی بە سیستەمی نوێی پاشەكەوت دابەش دەكرێت
پارتی: ئەوانەی دژایەتیی ڕیفراندۆم دەکەن ئەوانەن خیانەتیان کرد
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە