دوو کۆمپانیای جیهانیی سیروان بارزانی به‌ به‌هه‌ده‌ردانی ملیۆنان دۆلار تۆمه‌تبار ده‌که‌ن
PM:05:12---20-03-2018
ئه‌م بابه‌ته 4663 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
هه‌ردوو کۆمپانیای ئه‌جیلیتی کوه‌یتی و فرانس ئۆره‌نجی فه‌ره‌نسی داوای یاسایی له‌سه‌ر سێ به‌ڕێوه‌به‌ری کۆمپانیاکانی په‌یوه‌ندیکردن له‌ عێراق تۆمار ده‌که‌ن ئه‌ویش به‌هۆی خراپی به‌ڕێوه‌بردن و به‌هه‌ده‌ردانی ملیۆنان دۆلار.

له‌ ساڵی 2011 هه‌ردوو کۆمپانیای ئه‌جیلیتی کوه‌یتی و فرانس تیلیکۆم رێژه‌ی %44ی پشکه‌کانی کۆمپانیای کۆڕه‌ک تیلیکۆمیان کڕییه‌وه‌ که‌ خاوه‌نه‌که‌ی سیروان بارزانی و چه‌ند که‌سێكی تر بوون.

عێراق تێلێکۆم پارێزگاری له‌هه‌ردوو پرۆژه‌که‌ی ئه‌جیلیتی و فرانس تیلیکۆم کردووه‌ که‌ ئه‌مه‌ش کۆمپانیایه‌کی هاوبه‌شی نێوان ئه‌جیلیتی PWSه‌ به‌شێوه‌یه‌کی فه‌رمی و رێژه‌ی %54ی پشکه‌کانی هه‌یه‌. هه‌ریه‌که‌ له‌ ئه‌جیلیتی و ئۆرانج بڕی 1 ملیار دۆلاریان له‌ناو کۆمپانیای کۆڕه‌کدایه‌.

داواکه‌ی عێراق تیلیکۆم له‌ دادگای نێوده‌وڵه‌تی دوبه‌ی له‌دژی سیروان بارزانی تۆمارکراوه‌ و عه‌بدوڵا ساڵح عه‌قراوی سه‌رۆکی جێبه‌جێکاری کۆمپانیای سه‌دا ته‌کنه‌لۆجی که‌ کۆمپانیایه‌که‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی کۆڕه‌ک و عێراق سێڵ کارده‌کات که‌ کۆمپانیایه‌کی رکابه‌ری کۆڕه‌که‌.

له‌ داواکه‌دا هاتووه‌، سیروان بارزانی که‌ فه‌رمانده‌ی سه‌ربازییه‌، به‌ناوی کۆڕه‌که‌وه‌ رێککه‌وتنێکی واژۆکردووه‌ له‌گه‌ڵ عێراق سێڵ که‌ هیچ خاڵێکی رێکه‌وتنه‌که‌ ئاشكرانه‌کراوه‌ به‌مه‌به‌ستی هێنانی کێبڵی فایبه‌ر ئۆپتیک.

یه‌کێکی تر له‌ تۆمه‌تباره‌کان ناوی ریمۆند سه‌میر زینه‌ ره‌حمه‌یه‌ که‌ له‌به‌رامبه‌ر رێکه‌وتنێکدا ده‌یان ملیۆن دۆلاری وه‌رگرتووه‌ له‌ کۆڕه‌ک.

هه‌ریه‌که‌ له‌ ریمۆند و بارزانی داوایان له‌ بانکی IBLی لوبنانی کردووه‌ که‌ بڕی 150 ملیۆن دۆلار قه‌رزیان پێبدات به‌ رێژه‌ی %13.25 سووی ساڵانه‌.

عێراق تیلیکۆم ئاماژه‌ی به‌وه‌کردووه‌ که‌ سیروان بارزانی و ریمۆند لیژنه‌ی دارایی و بۆرسه‌یان به‌ هه‌ڵه‌دا بردووه‌ به‌وه‌ی که‌ ده‌بوو رێژه‌ی سووی ساڵانه‌ له‌و قه‌رزه‌ %4 بێت.

عێراق تیلیکۆم ئه‌وه‌شی وتووه‌ که‌ سیروان بارزانی قازانجی له‌و رێژه‌ی سووه‌ وه‌رگرتووه‌ له‌سه‌ر حسابی کۆڕه‌ک.

یه‌کێکی تر له‌ تۆمه‌تباره‌کان ناوی نه‌وزاد حسێن جوندی-یه‌ به‌وه‌ی که‌ زانیاری هه‌بووه‌ له‌باره‌ی خراپ به‌ڕێوه‌به‌ردنی ئیداره‌ی کۆڕه‌ک له‌لایه‌ن سیروان بارزانی و ریمۆنده‌وه‌ به‌ڵام لێی بێده‌نگ بووه‌.

هاوکات که‌سێکی نزیک له‌ بابه‌ته‌که‌ رایگه‌یاندووه‌، که‌سێکی بیانی له‌ناو بابه‌ته‌که‌یه‌ و داواکای دژی سیروان بارزانی جوڵاندووه‌.

هه‌ریه‌که‌ له‌ عه‌قراوی و بارزانی و بانکی IBL ئاماده‌نه‌بوون هیچ زانیارییه‌ک له‌و باره‌یه‌وه‌ بده‌ن به‌ ئاژانسی رۆیته‌رز.



پارتی داوای كردووە لە كابینەكەی عەبدول مەهدی بەشداری پێ بكرێت
پۆلیسی سلێمانی: تۆمەتبارێك دەستگیركرا
وەرگرتنی مامۆستایانی وانەبێژ لەسلێمانی دەستیپێكرد
یەكگرتوو وگۆران و كۆمەڵ سكاڵایەك ئاراستەی داواكاری گشتی دەكەن
مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌به‌غداوه‌ گه‌یشته‌ وه‌زاره‌تی دارایی
وەزارەتی كارەبا ئاگادارییەك بڵاو دەکاتەوە
یه‌كه‌مه‌كانی زانكۆ و په‌یمانگەكان له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران خێمه‌یان هه‌ڵدا
به‌رپرسێكی حكومی كوژرا
ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی هاوپەیمانی چاكسازی‌ و بنیاتنانەوە لەگەڵ یەكێتی
سبه‌ی مووچه‌ی ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌شده‌كرێت

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە