بەڕێکەوتن لەگەڵ عەبادی بەڕێوبەرە پارتییەکانی کورکوک دەگەڕێنەوە فەرمانگەکانیان
PM:03:20---22-03-2018
ئه‌م بابه‌ته 4267 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
بەڕێوەبەری ئەو فەرمانگانەی لە پشكی پارتی دیموكراتی كوردستان، گەڕاونەتەوە شاری كەركوك‌و چەند رۆژێك دەوامیان كردووەو دواتر مۆڵەتیان پێشكەش كردووەو گەڕاونەتەوە بۆ هەولێر.

48 بەڕێوەبەرایەتی لە كەركوك كە بەڕێوەبەرەكانیان كوردە كە دوو بەڕێوەبەرییان یەكێتی‌و 46 دیكەیان پارتین، لە دوای 16ی ئۆكتۆبەرەوە كارەكانیان بەجێهێشتووە‌و لە هەولێر‌و سلێمانی دادەنیشن.

ئەحمەد عەسكەری، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، بەڕۆژنامەی (ژیان)ی وتووە"زیاتر لە 40 بەڕێوەبەری پارتی هاتونەتەوە بۆ كەركوك‌و یەك دوو رۆژێك لەبەڕێوەبەرایەتییەكانیان دەوامیان كردووەو پاشان مۆڵەتیان پێشكەش كردووە و گەڕاونەتەوە بۆ هەولێرو بەردەوام مووچەكانیان بۆ دەچێت".

لەدوای رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەری 2017 و گەڕانەوەی سوپای عێراق‌و حەشدی شەعبی بۆ ناوچە جێناكۆكەكان، پارتی دیموكراتی كوردستان كەركوكی بەجێهێشت‌و بەڕێوەبەر‌و ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لەلیستی پارتی چوونە شاری هەولێر و بەو هۆیەوە هەتا ئێستا ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك نەیتوانیوە كۆبوونەوە ئەنجام بدات.

پارتی دۆخی كەركوك بە ناسەقامگیر ناودەبات‌و لە راگەیاندنەكانیدا بانگەشەی ئەوە دەكات كە ناگەڕێتەوە بۆ كەركوك، ئەحمەد عەسكەری، بەلایەوە سەیرە پارتی دەڵێت كەركوك مەترسی لەسەرە، لەهەفتەی رابردوودا قایمقامی كەركوك كە پارتییە هاتەوە بۆ كەركوك و دوو رۆژ دەوامی كرد‌و دواتر مۆڵەتی پێشكەش كردو گەڕایەوە بۆ هەولێر.

وتیشی "زۆربەی زۆری بەڕێوەبەرەكانی پارتی لەدوای روداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەر هاتونەتەوە بۆ پارێزگای كەركوك‌و دەوامیان كردووەو دواتر مۆڵەتی سێ‌ مانگ و شەش مانگ پێشكەش دەكەن‌و دەگەڕێنەوە".

هەرچەندە بڕیار بوو پارێزگارێكی كورد لەشاری كەركوك دابنرێت‌و یەكێتی نیشتیمانی كوردستانیش كاندیدی بۆ ئەو پۆستە دیاری كردبوو، بەڵام بەهۆی ئامادەنەبوونی ئەندامانی پارتی لەئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، نەتوانراوە پارێزگاری كورد بۆ ئەو شارە دابنرێت، هەروەها پارتی بایكۆتی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقی كردوە لە كەركوك.

محەمەد خورشید، ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان، بە (ژیان)ی وت "گەڕانەوەی پارتی پابەندە بەو گفتوگۆیانەی حكومەتی هەرێم‌و حكومەتی عێراقی لەبارەی كێشەكانەوە".

محەمەد خورشید، پشتڕاستیكردەوە كە بەڕێوەبەرەكانی پارتی لە كەركوك مۆڵەتی بێمووچەیان داوا كردووە بۆ ئەوەی فەسڵ نەكرێن.




ئاسایش ڕێگربوو لە بەڕێوەچونی مەراسیمی بەخشینی خەڵاتی سۆرانی مامەحەمە
مەراسیمی بەخشینی خەڵاتی شەهیدی قەڵەم سۆرانی مامە حەمە بەڕێوەچوو
دوای چوار ڕۆژ تەرمی پێشمەرگەیەک دۆزرایەوە
لەمەریوان شەڕ لەنێوان سوپای پاسداران و پێشمەرگەکانی حدکا ڕویدا
کەرکوک:هێرش کراوەتە سەر هەواڵگری حەشدی شەعبی
کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێ
مەراسیمی بەخشینی خەڵاتی سۆرانی مامە حەمە بەڕیوەدەچێت
چەمچەماڵ: دەیەمین ساڵیادی سۆرانی مامە حەمە بەڕێوەچوو
ڕامین پەناهی بۆ بەندیخانەیەکی شاری کەرەج دەگوێزرێتەوە
سبەینێ ئەم شوێنانە موچە وەردەگرن
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە