یەکێتی: دۆخەکە مەترسیدارە و بەرەو تەقینەوە دەچێت
PM:03:33---22-03-2018
ئه‌م بابه‌ته 14683 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
مەکتەبی سیاسی یەکێتی رایگەیاند، حكومه‌تی توركیا به‌ئاشكرا "تیرۆری ئاسمانی" به‌سه‌ر هاونیشتمانیانی مه‌ده‌نیدا ده‌سه‌پێنێت. دەشڵێت "دۆخەکە مەترسیدارە و بەرەو تەقینەوە دەچێت".

لە راگەیێندراوێکدا، راگه‌یاندنی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئیدانەی بۆردوومانەکەی تورکیا بۆ سەر چەند گوندێکی سنووری قەزای چۆمان دەکات و دەڵێت "ئەو چوار هاونیشتمانییانەی له گوندی سه‌ركان-ی‌ سنووری قه‌زای چۆمان گیانیان لەدەستداوە، ئەندامی یەکێتی بوون. دەشڵێت "ئەوان لە گوندەکەیاندا به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی تاكه‌ چه‌كدارێكی تیابێت سه‌رقاڵی ژیانی ئاسایی خۆیان ‌و به‌ڕێكردنی جه‌ژنی نه‌ورۆز بوون، بوون به‌ قوربانی سیاسه‌تی شه‌ڕانگێزی له‌ ناوچه‌كه‌دا".

مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی راشیگەیاندووە "سه‌رباری ئیدانه‌كردنی ئه‌م كرده‌وه‌ تاوانكارییه ‌‌و به‌زاندنی سه‌روه‌ری خاكی هه‌رێمی كوردستان ‌و عێراق،و به‌ئامانجگرتنی هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی له‌و گوندانه‌ی كه‌ هیچ جۆره‌ جموجۆڵێكی چه‌كداری تێدانییه‌، پێویسته‌ ده‌وڵه‌تی توركیا كۆتایی به‌م په‌لامارانه‌ بیهێنێت".

لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە "بێگومان له‌ڕووی یاساییه‌وه‌ به‌رپرسیارێتی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ماددی ‌و مه‌عنه‌وی كه‌سوكاری شه‌هیدان ‌و زیانلێكه‌وتووه‌كان ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆی حكومه‌تی توركیا، كه‌ به‌ئاشكرا تیرۆری ئاسمانی به‌سه‌ر هاووڵاتییانی مه‌ده‌نیدا ده‌سه‌پێنێت"‌.

مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ئەو بۆردوومانە دەبەستێتەوە بە رووداوەکانی عەفرین و دەڵێت "ئه‌م كرده‌وانه‌ له‌كاتێكدایه‌، ئاماژه‌كانی داگیركردنی عه‌فرین ‌و هه‌ڕه‌شه‌كان له‌سه‌ر كۆبانی، منبج، رمێلان ‌و قامشلۆ، بۆردوومانی گونده‌كانی هه‌رێمی كوردستان، نیشانه‌ی ئه‌وه‌ن له‌دوای سه‌ركه‌وتن له‌ شه‌ڕی به‌ره‌یی به‌رامبه‌ر به‌ داعشه‌ تیرۆریسته‌كان، به‌رنامه‌ی دیکەی ئیقلیمی له‌ئارادایه‌‌ و، رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست‌ و ناوچه‌كه‌، به‌ره‌و رووبه‌ڕووبونه‌وه‌و ته‌قینه‌وه‌ی گه‌وره‌ ده‌چێت".

لەبارەی سه‌ره‌نجامی ئەو "بەرنامە ئیقلیمییانە"، یه‌كێتی  دەڵێت "مه‌ترسی گه‌وره‌ له‌م هه‌لومه‌رجه‌ مێژووییه‌دا ئه‌وه‌یه‌، كێشه‌كان له‌نێوان زلهێزه‌كان ‌و ده‌وڵه‌تانی ئیقلیمی به‌ زیان بۆ سه‌ر ستراتیژی چاره‌سه‌ری دیموكراسی‌ و خه‌باتی چاره‌نووسخوازانه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد بشكێته‌وه‌ و رێكه‌وتنێكی دیکەی وه‌ك (لۆزان) له‌ناوچه‌كه‌دا بسه‌پێنرێته‌وه"‌.

بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی یەکێتی "سیاسه‌تی په‌ره‌پێدانی شه‌ڕ له‌لایه‌ن حكومه‌تی توركیاوه‌، به‌و ئامانجه‌یه‌ كه‌ نه‌خشه‌ی سیاسی ‌و جوگرافی ناوچه‌كه، له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ئاكپارتی بشكێته‌وه"‌.

سەبارەت بە هەڵوێستی لایەنە کوردستانییەکان له ‌به‌رامبه‌ر "ئه‌م دۆخه‌ مه‌ترسیداره‌دا" وەک لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، یەکێتی دەڵێت "دیسانه‌وه‌ دووپاتیده‌كه‌ینه‌وه‌، به‌داخه‌وه‌ تاوەکو ئێستا سیاسه‌تی هێزه‌ سیاسییه‌كانی به‌شه‌كانی كوردستان نه‌ك ده‌ركی ئه‌م پیلانگێڕانییه‌ مه‌ترسیدارانه‌یان دژبه‌ ئیراده‌ی كورد نه‌كردووه‌. به‌ڵكو كێشه‌ سیاسیه‌كانی نێوان هێزه‌ كوردستانییه‌كان له‌ رۆژئاواو باشوور زیاتر لێكترازاوه‌. ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ له‌دوای كاره‌ساتی (16)ی ئۆكتۆبه‌ر، تاوەکو ئێستا حكومه‌تی عێراقی ئاماده‌نییه‌ سه‌رجه‌م كێشه‌كان چاره‌سه‌ربكات‌ و مادده‌ی (140) و ته‌واوی ده‌ستوور جێبه‌جێبكات.

لەبارەی رۆژئاوا و باشووری کوردستان، مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی دەڵێت "رۆژئاواش له‌به‌رده‌م پیلانێكی عه‌سكه‌ری ترسناكدایه‌، باشووری كوردستانیش له‌به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنێكی چاره‌نووسسازدایه‌. به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ جگه‌ له‌ به‌یاننامه‌ و سۆز ده‌ربڕین له‌به‌رامبه‌ر قوربانیه‌كان، هیچ جۆره‌ ستراتیژێكی نوێ‌ بۆ چارسه‌ری كێشه‌ و ناكوكی له‌نێوان هێزه‌ سیاسییه‌كانی به‌شه‌كانی كوردستان بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌م پیلانه‌ مه‌ترسیدارانه،‌ له‌ئارادانییه"‌.

لەبارەی چارەسەری دۆخەکە و رووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکان، مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی رایگەیاندووە "چاره‌سه‌ری ناوخۆیی هێزه‌ كوردستانییه‌كان له‌لایه‌ك ‌و ده‌سته‌به‌ركردنی پشتیوانییه‌كی زیاتری نێوده‌وڵه‌تی له‌لایه‌كی دیکە، هه‌روه‌ها كات له‌ده‌ستنه‌درێ‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌ناو عێراق به‌پێی ده‌ستوور. به‌زووترین كات چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌ داراییه‌كانی گه‌له‌كه‌مان باشه"‌.

 بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەممە 22-3-2018  فڕۆکەکانی تورکیا گوندەکانی ماونان، وەسان، سەرکان-یان لە دۆڵی باڵەیانی سنووری قەزای چۆمان لە ناوچەی باڵەکایەتی بۆردوومانکرد، لە ئەنجامدا چوار هاونیشتمانی کە بۆ سەیران و گەشتکردن چووبوونە گیانیان لەدەستدا.




بەڕیوەبەری کۆنترۆڵی کارەبای هەرێم:ڕۆژانە ٢٠ کاتژمێر کارەبای نیشتیمانی دەدەینە هاوڵاتیان
کۆمسیۆن:ئەنجومەنی کۆمسیاران ٦١٤ سکاڵای ڕەتکردۆتەوە
سلێمانی: خوێندکارانی پزیشکی گردبونەوەیان ئەنجامدا
کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێ
ئەو بڕیارەی بۆ هەڵوەشاندنەوەی فەرمانگەی گستی ڕەگەزنامەی هەرێم دەرکرابوو ڕاگیراوە
موچەی خانەنشینان دابەشدەکرێت
دواین زانیاری لەسەر دادگایکردنی دەمیرتاش
مەسعود بارزانی ئاراستەی لایەنە سیاسییەکان دەکات
پارتی: بۆئەوەی هەڵبژاردن له‌كه‌دار نه‌بێت، نه‌رمیمان نوواندووه‌
دەستلەکارکێشانەوە لەناو گۆراندا بەرپرسانی باڵا دەگرێتەوە

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە