وەزیری دەرەوەی توركیا: یەكێتی هاوكاری پەكەكە دەكات
PM:04:10---22-03-2018
ئه‌م بابه‌ته 5286 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
وەزیری دەرەوەی توركیا رایدەگەیەنێت یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هاوكاری پارتی كرێكارانی كوردستان دەكات، بەڵام پارتی پێیان ناڕەحەتە.

مەولود چاوشئۆغڵو وەزیری دەرەوەی توركیا لەمیانی چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ ئاژانسی ئەنادۆڵ باسی لە پەلامارە چاوەڕوانكراوەكەی سوپای وڵاتەكەی بۆ سەر باشووری كوردستان كرد كە دەیەوێت بە بیانووی بوونی پەكەكەوە ئەنامی بدات.

چاوشئۆغڵو رایگەیاند حكومەتی عێراق بە بوونی پەكەكە لە قەندیل و شنگال نیگەرانە، بۆیە دوای هەڵبژاردنەكانی مانگی ئایاری داهاتوو، رێوشوێنی پێویست لە شنگال و بەدرێژایی سنوور دەگرێتە بەر.

وەزیری دەرەوەی توركیا وەك ئاماژەیەك بۆ پارتی كە پۆستی سەرۆكی حكومەتی بەدەستە رایگەیاند هەرێمی باکووری ‌وێراق بەبوونی پەكەكە بێزارە، بەڵام یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە سلێمانی هاوكارییان دەكات.



پارتی داوای كردووە لە كابینەكەی عەبدول مەهدی بەشداری پێ بكرێت
پۆلیسی سلێمانی: تۆمەتبارێك دەستگیركرا
وەرگرتنی مامۆستایانی وانەبێژ لەسلێمانی دەستیپێكرد
یەكگرتوو وگۆران و كۆمەڵ سكاڵایەك ئاراستەی داواكاری گشتی دەكەن
مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌به‌غداوه‌ گه‌یشته‌ وه‌زاره‌تی دارایی
وەزارەتی كارەبا ئاگادارییەك بڵاو دەکاتەوە
یه‌كه‌مه‌كانی زانكۆ و په‌یمانگەكان له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران خێمه‌یان هه‌ڵدا
به‌رپرسێكی حكومی كوژرا
ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی هاوپەیمانی چاكسازی‌ و بنیاتنانەوە لەگەڵ یەكێتی
سبه‌ی مووچه‌ی ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌شده‌كرێت

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە