وێنە: فەزیحەیەکی کەناڵی ڕوداو ئاشکرا دەبێت
PM:04:17---22-03-2018
ئه‌م بابه‌ته 40670 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
ئەمرۆ لە میانی كۆبونەوەی هەواڵساز و رۆژنامەنووسەكانی ئاژانسی ئەنادۆڵی توركی لەگەڵ، وەزیری دەرەوەی توركیا بە ئاشكرا رۆژنامەنووسەكان كاریان لەسەر ماڵپەری رووداو دەكرد.

ئاژانسی ئەنادۆڵی توركی، كە هاوكات نوسینگەیان لە هەولێر كردۆتەوە،  دەستەی نوسەرانیان  چاوپێكەوتنیكیان لەگەڵ مەولود چاوشئۆغڵو وەزیری دەرەوەی توركیا ئەنجامداوە، لە كاتی بەرێوەچونی ڤیدیۆیی راستەوخۆی كۆبونەوەكە، شاشەی كۆمپیوتەری رۆژنامەنووسێكیان دەردەكەوێت كە لەسەر ماڵپەری رووداو كار دەكات، ئەمەش لە كاتێكدایە كە لە چەند رۆژی رابردوودا و لە كاتی داگیركردنی عەفرین لەلایەن سوپای توركیا و چەكدارانی سوپای ئازادی سوریای سەر بە ئەردۆگان، لە تۆرە كۆمەڵایەتیەكان زۆرترین رەخنە رووبەروی كەناڵی رووداو كراوەتەوە كە لەلایەن دەوڵەتی توركیاوە پشتیوانی دەكرێت و روماڵەكانیان لە بەرژەوەندی توركیا ئەنجام دەدەن.

لە دواین پێشهاتدا و دوای داگیركردنی عەفرین، بە رەزامەندی پارتی، سوپای توركیا زیاتر لە 15 كیلۆمەتری خاكی هەرێمی كورستانی بەزاندوە و توركیاش بە ئاشكرا هاتنە ناوەوەی بۆ ناو خاكی هەرێم  راگەیاندوە.

ئەمرۆش بەهۆی بۆردومانی فرۆكەكانی  توركیا بۆسەر گوندەكانی سنوری قەزای چۆمان،  چوار پێشمەرگە شەهیدبوون كە لە دووەم رۆژی نەورۆزدا، بۆ گەش و سەیران رویان لە گوند و دەشت و چیاكان كردبوو.



ئاسایش ڕێگربوو لە بەڕێوەچونی مەراسیمی بەخشینی خەڵاتی سۆرانی مامەحەمە
مەراسیمی بەخشینی خەڵاتی شەهیدی قەڵەم سۆرانی مامە حەمە بەڕێوەچوو
دوای چوار ڕۆژ تەرمی پێشمەرگەیەک دۆزرایەوە
لەمەریوان شەڕ لەنێوان سوپای پاسداران و پێشمەرگەکانی حدکا ڕویدا
کەرکوک:هێرش کراوەتە سەر هەواڵگری حەشدی شەعبی
کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێ
مەراسیمی بەخشینی خەڵاتی سۆرانی مامە حەمە بەڕیوەدەچێت
چەمچەماڵ: دەیەمین ساڵیادی سۆرانی مامە حەمە بەڕێوەچوو
ڕامین پەناهی بۆ بەندیخانەیەکی شاری کەرەج دەگوێزرێتەوە
سبەینێ ئەم شوێنانە موچە وەردەگرن
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە