یەپەگە شكست بەئۆپەراسیۆنێكی سوپای توركیا دەهێنێت
PM:05:24---03-04-2018
ئه‌م بابه‌ته 4617 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
یەكینەكانی پاراستنی گەل یەپەگە، شكستهێنانی ئۆپەراسیۆنێكی سوپای توركیا لەناوچەكانی راجۆی عفرین راگەیاند.

یەپەگە لەمیانی بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە "سوپای توركیا‌و چەكدارەكانی لە ڕۆژی ٢ی نیسان لەڕاجۆ و سێ گۆشەی بلبلێ، شەرا و ماباتا ئۆپراسیۆنێكیان ئەنجامدا، كە ئەو ئۆپراسیۆنە رووبەڕووی بەرگری شەرڤانان بووەوە".

یەپەگە راشیگەیاند، ئۆپەراسیۆنەكەی سوپای توركیا لە ڕاجۆ و سێ گۆشەی بلبلێ، شەرا و ماباتا  بەهاوكاری فڕۆكە جەنگییەكانی سوپاكە بووە، بەڵام شكستی هێناوە.

هەروەها رایگەیاندووە، سوپای توركیا بە فرۆكەی جەنگی ٧ جار ئەو ناوچانەی كردە ئامانج، ئەو ئۆپراسیۆنە، كە تا درەنگانی ئێوارە بەردەوام بوو، سەرەڕای بێ‌ ئەنجامی، سوپاكە پاشەكشەی كرد.



ئاسایش ڕێگربوو لە بەڕێوەچونی مەراسیمی بەخشینی خەڵاتی سۆرانی مامەحەمە
مەراسیمی بەخشینی خەڵاتی شەهیدی قەڵەم سۆرانی مامە حەمە بەڕێوەچوو
دوای چوار ڕۆژ تەرمی پێشمەرگەیەک دۆزرایەوە
لەمەریوان شەڕ لەنێوان سوپای پاسداران و پێشمەرگەکانی حدکا ڕویدا
کەرکوک:هێرش کراوەتە سەر هەواڵگری حەشدی شەعبی
کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێ
مەراسیمی بەخشینی خەڵاتی سۆرانی مامە حەمە بەڕیوەدەچێت
چەمچەماڵ: دەیەمین ساڵیادی سۆرانی مامە حەمە بەڕێوەچوو
ڕامین پەناهی بۆ بەندیخانەیەکی شاری کەرەج دەگوێزرێتەوە
سبەینێ ئەم شوێنانە موچە وەردەگرن
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە