مێسی هاتریکی کردو بەشەلۆنەش سێ خاڵی برد
PM:12:11---08-04-2018
ئه‌م بابه‌ته 1161 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لەیاری نێوان بەرشەلۆنە و لێگانسیدا لیۆنێل میسی سێ گۆڵی تۆمارکرد و بەمەش بەرشەلۆنە بوو بە خاوەنی سێ خاڵی یاریەکە.

بەرشەلۆنە لەنێو یاریگای خۆی (کامپ نۆ) پێشوازی کرد لە یانەی لێگانسی توانی لەگێمی یەکەمدا و لەخولەکەکانی ٢٧ و ٣٢ دا لەلایەن ئەستێرەی یانەکە لیۆنێل میسی دوو گۆڵ تۆمار بکات.

لە گێمی دووەمدا و لە خولەکی ٦٨دا نەبیل ئێل زهار گۆڵێکی بۆ لێگانێس تۆمارکرد،بە سێ خولەک پێش کۆتایی هاتنی یاریەکە مێسی گۆڵی سێیەمی تۆمار کرد، ویاریەکە بە سی گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بۆ بەرشەلۆنە کۆتایی هات.

بەم بردنەوەیە بارسێلۆنا پێشەنگی بە ٧٩ خاڵ قایمترکرد و هەنگاوێکی دیکە لە بەدەستهێنانی نازناوی لالیگا نزیکبووەوە و لیۆنێل مێسیش پێشەنگی گۆڵکارانی خولی ئیسپانیای بە تۆمارکردنی ٢٩ گۆڵ گرتوە.




ڕۆناڵدۆ بۆ ڕۆیشتنی بۆ یوڤانتۆس پشکنینی پزیشکی ئەنجامداوە
یاریزانانی هەڵبژاردەی کۆڵۆمبیا هەڕەشەی کوشتنیان لەسەرە
هازارد :هەڵباژردەی بەرازیل بەهێز و تۆقێنەرە
مارادۆنا داوای لێبوردن لە رامۆس دەکات
ئیمانوئێڵ پیتی:پێویستە مێسی شەرمەزار بێت
ئەمڕۆ یاریەکانی مۆندیالی ٢٠١٨ دەستپێدەکات
پلاتەر:لای سەرۆکی فیفا وڵاتانی دەوڵەمەند لەپێشترن
پێرێز مەرجەکانی ڕۆناڵدۆ جێبەجێ ناکات
ڕۆناڵدۆ ئاماژەی بەجێهێشتنی یانەکەی ئاشکرا کرد
ئەمشەو یاری کۆتایی چامپیۆنز لیگ بەڕێوە دەچێت

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە