کۆشكی سپی: ترەمپ ئەمریکا بەجێ ناهێڵێت
PM:03:24---11-04-2018
ئه‌م بابه‌ته 3648 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
كۆشكی سپی ئاشکرایکردوە به‌هۆی قه‌یرانی سووریاوه‌، تره‌مپ گه‌شتێكی بۆ كیشوه‌ری ئه‌مریكای لاتین هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌، ئاشكراشی كربه‌هۆی قه‌یرانی سووریاوه‌، كه‌ بۆ "وه‌ڵامدانه‌وه‌ی سووریا" پێیباش بووه‌ له‌ ئه‌مریكا بمێنێته‌وه‌.

ساره‌ ساندرز، وته‌بێژی كۆشكی سپی ئه‌مریكا، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا، ڕایگه‌یاند"سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، گه‌شتێكی بۆ لوتكه‌ی هه‌شته‌می هه‌ردوو ئه‌مریكاكه‌ له‌ پیرۆ و كۆڵۆمبیا، هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه‌ تره‌مپ بڕیاری داوه‌ بۆ سه‌رپه‌رشتیكردنی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی سووریا، هه‌روه‌ها بۆ چاودێریكردنی پێشهاته‌كانی جیهان، به‌باشی زانیوه‌ له‌ ئه‌مریكا بمێنێته‌وه‌"مایك بینس، جێگری سه‌رۆك، نوێنه‌رایه‌تی ئه‌مریكا له‌ لووتكه‌كه‌ ده‌كات".

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ترەمپ لەبارەی هێرشە كیمیاییەكەی رۆژانی رابردوو، كە ڕژێمی ئەسەد بۆ سەر شاری دۆما له‌ غوته‌ی رۆژهەڵات لە سووریا ئەنجامی دا، رایگەیاند"لەوە دەكۆڵنەوە داخۆ رووسیا و سووریا و ئێران بەیەكەوە ڕۆڵیان لەو كیمیابارانەدا هەبووە یان نا".

ترەمپ بە توندی پرۆتستۆی هێرشە كیمیاییەكەی كرد و دووپاتی كردەوە ئیدارەكەی بە زووترین كات دێتە وەڵام و 48 كاتژمێری بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ دیاری كرد.



سەدان ئەندامی پارتی لەشرناخ دەستیان لەکار کێشایەوە
ڕۆحانی:ئیدارەی ئێستای ئەمریکا خراپترین دوژمنی ئێرانە
ئەردۆگان و شای سعودیە لەبارەی خاشقچیەوە گفتوگۆیان کرد
مالیزیا و تایلەند ئۆپەراسیۆنی دەستگیركردنی كۆچبەرانی نایاسایی ڕادەگەیەنن
توركیا: بەهۆی وەرگەڕانی بارهەڵگرێكەوە 15 كۆچبەر بونەقوربانی
خاشقچی بەڵگەكانی كوشتنی خۆی تۆماكردووە
ئێران:چوار پێشمەرگە گیانیان لەدەستدا
بارهەڵگرێک لە ئیزمیر وەرگەڕا و ١٨ کۆچبەر گیانیان لەدەستدا
ترەمپ پێشوازی لە قەشە ئازادکراوەکە کرد
ترەمپ:تائێستا لەبارەی دۆسیەی خاشقچیەوە لەگەڵ شا سەلمان قسەم نەکردوە

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە