کۆبونەوەی پەرلەمان و عکومەت و وەزیری دارایی کە بڕیار بوو ئەمڕۆ ئەنجامبدرێت بۆکاتێکی نادیار دواخرا.
ئەوە سێیەمین جارە کۆبونەوە ڕاوێژکاریەکەی پەرلەمان و
حکومەت سەبارەت بەیاسای چاکسازی خانەنشینی و موچە و دەرماڵە دوادەخرێت ،لەهەفتەی
ڕابردودا کۆبونەوەکە بۆ ئەمڕۆ دواخرا و ئەمڕۆش بۆکاتێکی نادیار دواخرایەوە.
لە مانگی شوباتی ئەمساڵدا پەرلەمانی کوردستان یاسای
چاکسازی خانەنشینی موچەو دەرماڵەی پەسەند کرد،بەڵام بەهۆی ناڕەزایی دەربڕینی خەڵک
و ڕێکخراوەکان و بەشێک لەفراکسیۆنەکانی پەرلەمان یاساکە لەسەرۆکایەتی پەرلەمانەوە
گەڕێنرایەوە بۆ هۆڵی پەرلەمان.