کۆمسیۆن:لەپارێزگای سلێمانی دەیان پێشێلکاری تۆمارکراون
AM:11:36---16-04-2018
ئه‌م بابه‌ته 611 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
نوسینگەی سلێمانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند تائێستا لەسنوری پارێزگای سلێمانی دەیان پێشێلکاری لەبانگەشەی هەڵبژاردنەکان تۆمارکراون.

هاوڕێ تۆفیق بەڕیوەبەری ئۆفیسی سلیمانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند تائێستا ده‌یان پێشێلكاری‌ تۆماركراون، به‌ڵام ناتوانن ناوه‌كان بڵاوبكه‌نه‌وه‌، به‌ڵكو بۆ ئه‌نجومه‌نی‌ كۆمسیارانی به‌رز ده‌كه‌نه‌وه‌ .

وتیشی: پێشێلكارییه‌كان دوو جۆره‌، یه‌كه‌میان حزبێك له‌دژی‌ حزبێكی‌ دیكه‌ سكاڵای‌ تۆماری‌ كردووه‌ به‌وه‌ی‌ له‌ بانگه‌شه‌ی‌ پێشوه‌خت ده‌ستی به‌ كه‌مپه‌ین كردووه‌ و هێرشی كردوەته‌ سه‌ری‌، ئه‌وه‌ی‌ دووه‌میش لادان له‌ رێنماییه‌كان شاره‌وانی، ئیجرائاته‌كانیش سزای‌ دارایین.

ڕاشیگەیاند داوا لەهەموو هاوڵاتیان و لایەن و قەوارە سیاسیەکان دەکەین هاوکاربن بۆئەوەی پڕۆسەکە بەهێمنی بەڕێوەبچیت.




پارتی داوای كردووە لە كابینەكەی عەبدول مەهدی بەشداری پێ بكرێت
پۆلیسی سلێمانی: تۆمەتبارێك دەستگیركرا
وەرگرتنی مامۆستایانی وانەبێژ لەسلێمانی دەستیپێكرد
یەكگرتوو وگۆران و كۆمەڵ سكاڵایەك ئاراستەی داواكاری گشتی دەكەن
مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌به‌غداوه‌ گه‌یشته‌ وه‌زاره‌تی دارایی
وەزارەتی كارەبا ئاگادارییەك بڵاو دەکاتەوە
یه‌كه‌مه‌كانی زانكۆ و په‌یمانگەكان له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران خێمه‌یان هه‌ڵدا
به‌رپرسێكی حكومی كوژرا
ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی هاوپەیمانی چاكسازی‌ و بنیاتنانەوە لەگەڵ یەكێتی
سبه‌ی مووچه‌ی ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌شده‌كرێت

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە