مەلا بەختیار:گۆڕان و کۆمەڵ و ڕەوتەکەی بەرهەم یەکڕیزی کوردیان تێکدا
PM:12:21---16-04-2018
ئه‌م بابه‌ته 6606 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
مەلا بەختیار ڕایگەیاند یەکیتی یەکەم لایەن بووە کەداوای کردوە لەهەبژاردنەکانی عێراق کورد بەیەک لیست بەشداری بکات،دواتر پارتی و یەکگرتوش داوایان کرد،بەڵام گۆڕان و کۆمەڵ و ڕەوتەکەی بەرهەم چونە بەغدا و هاوپەیمانیەکیان پێکهێنا و یەکڕیزی کوردیان تێکدا.

لەگفتوگۆیەکدا لەگەل دەنگی ئەمریکا مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی سەبارەت بەهەڵبژارنەکانی هەڕێمی کوردستان ڕایگەیاندوە دۆخی كوردستان دۆخێكی هه‌ستیاره‌، ئه‌و رووداوانه‌ی ناوچه‌كه‌ كاریگه‌ری له‌سه‌ر كوردستان هه‌یه‌، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ دۆخی كوردستانیش كاریگه‌ری هه‌یه‌ به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌وه‌،و دەڵێ ئێمه‌ هه‌رگیز له‌ هیچ كۆبونه‌وه‌یه‌كدا نه‌له‌ناو په‌رله‌مان نه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان نه‌بووین.

هەروەها بۆ بەشداریکردنی کورد بەیەک لیست لەهەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق دەڵێ ئێمه‌ وه‌ك یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان یه‌كه‌م لایه‌ن بوین كه‌ داوامان كرد كورد به‌یه‌ك لیست به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كان بكات، دوای ئێمه‌ پارتیش داوای كرد،یه‌كگرتووش داوای كرد،و به‌ڵام گۆڕان و كۆمه‌ڵ و ره‌وته‌كه‌ی به‌رهه‌م پێش ئه‌وه‌ی گفتوگۆكان ته‌واو بن بزانن یه‌ك لیستی بۆ كورد باشه‌ یا فره‌لیستی، چوون له‌به‌غدا له‌كۆمسیۆن هاوپه‌یمانێتیه‌كیان پێكهێنا به‌ناوی لیستی (ئه‌لوه‌ته‌ن) واته‌ مه‌به‌ستی وه‌ته‌نی عیراقه‌،ئیتر ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری هه‌بوو له‌سه‌ر یه‌كڕیزی لایه‌نه‌كان و تێکیدا.

هەروەها دەڵێ ئه‌و جۆره‌ ناولێنانه‌ له‌لیسته‌كه‌یان (ئه‌لوه‌ته‌ن) خۆی له‌ خۆیدا دوركه‌وتنه‌وه‌یه‌ له‌شوناسی كوردایه‌تی و كوردستانی بوون،به‌ڵام ئێمه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ واقیعدا ده‌كه‌ین بۆیه‌ هیوادارین ئه‌وان خزمه‌تی وه‌ته‌نی عیراق بكه‌ن و عیراق له‌و هه‌موو كێشه‌ و ئاڵۆزیه‌وه‌ بگوازنه‌وه‌ بۆ عیراقێكی ئارام، شوناسی عیراق بكه‌نه‌ شوناسی هه‌مووان ئێمه‌ خۆشحاڵ ده‌بین.

پاشان دەڵێ به‌شێوه‌یه‌كی گشتی وای ده‌بینین به‌هۆی قه‌یرانی دارایی و بێ متمانه‌یی له‌ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا هێزه‌كانی تر كه‌ به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كانیان كردووه‌ رێژه‌یه‌ك له‌ ده‌نگه‌كانیان داده‌به‌زێت،به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی گشتی هێزه‌ تازه‌كان یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك كورسیش بهێنن براوه‌ن بۆ خۆیان.

مەلابەختیار باس لەوەدەکات خه‌ڵك ئه‌وه‌ی ده‌وێت ده‌سه‌ڵات ژیانی بۆ باشتر بكات، خه‌ڵك هێزێكی تاقیكراوی پێ باشتره‌ له‌ هێزێك كه‌ نه‌توانێت سه‌روه‌ته‌كانی خۆشی بپارێزێت ئه‌گه‌ر هێزی ئاسایش و پێشمه‌رگه‌ی كوردستان نه‌بێت له‌م دۆخه‌دا.

سەبارەت بەوەی دکتۆر بەرهەمیش هێزێکی تاقیکراوەیە و لەکابینەکەی ئەودا موچە بەتەواوی دراوە و پێشینەکانیش دراون بەخەڵک دەڵێ داهاتی كوردستان له‌سه‌رده‌می كابینه‌كانی پێشوودا داهاتی ژێرخانی ئابووری كوردستان و خۆی نه‌بووه‌، به‌ڵكو داهاتێك بووه‌ كه‌ له‌به‌غداوه‌ هاتووه‌ و دابه‌شی كردووه‌.

ئاماژە بەوەش دەکا ئه‌م حكومه‌تانه‌ی پێشوو له‌كاتی ره‌فاهیه‌ت و توانای ئابووری باشدا ده‌بوایه‌ به‌یه‌كجار له‌ حكومه‌ته‌كه‌ی د. به‌رهه‌م 21 هه‌زار كه‌سی دانه‌مزراندایه‌، ده‌بوایه‌ ژێرخانی ئابووری به‌هێز بكردایه‌ له‌كوردستاندا، قه‌یرانی ئێستای ئێمه‌ قه‌یرانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی حكومه‌ته‌ كه‌ حكومه‌ت پاره‌ی هه‌بوو ژێرخانی ئابووری به‌هێزی دروست نه‌كرد،كارگه‌ی دروست نه‌كرد، زه‌مانی ئابووری بۆ ئابووری كوردستان نه‌كرد،ئه‌م حكومه‌ته‌ی ئێستای هه‌رێم حوكمه‌ته‌كه‌ی له‌ كابینه‌كه‌ی د. به‌رهه‌م به‌قه‌رزێكی زۆره‌وه‌ وه‌رگرتوه‌ته‌وه.

وتی بناغه‌ی شكستی ئابووری ئه‌م كابینه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ كابینه‌ی پێشوو، سیستمه‌ سیاسیه‌كه‌شی نه‌گۆڕا؟ فه‌رموو بابزانین كابینه‌ی پێشوو چی كرد؟ حكومه‌تی ئه‌لكترۆنی دروستكرد؟ نه‌خێر! داموده‌زگاكانی چاكرده‌وه‌؟ رێژه‌ی بیۆكراتی كه‌مكرده‌وه‌؟به‌رتیل خواردنی كه‌مكرده‌وه‌؟ چاودێری كۆمپانیاكانی كرد؟.".



پارتی داوای كردووە لە كابینەكەی عەبدول مەهدی بەشداری پێ بكرێت
پۆلیسی سلێمانی: تۆمەتبارێك دەستگیركرا
وەرگرتنی مامۆستایانی وانەبێژ لەسلێمانی دەستیپێكرد
یەكگرتوو وگۆران و كۆمەڵ سكاڵایەك ئاراستەی داواكاری گشتی دەكەن
مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌به‌غداوه‌ گه‌یشته‌ وه‌زاره‌تی دارایی
وەزارەتی كارەبا ئاگادارییەك بڵاو دەکاتەوە
یه‌كه‌مه‌كانی زانكۆ و په‌یمانگەكان له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران خێمه‌یان هه‌ڵدا
به‌رپرسێكی حكومی كوژرا
ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی هاوپەیمانی چاكسازی‌ و بنیاتنانەوە لەگەڵ یەكێتی
سبه‌ی مووچه‌ی ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌شده‌كرێت

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە