ئاڵا تاڵەبانی لە یەکێتی دور دەخرێتەوە
PM:04:35---16-04-2018
ئه‌م بابه‌ته 4442 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
ئاڵا تاڵەبانی، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی، لەلایەن سەركردایەتی حزبەكەیەوە تا بەستنی كۆنگرەی چوارەم لە كاری حزبی دوور دەخرێتەوە‌و یەكێتیش لیژنەیەكی باڵا بۆ دوورخستنەوەی كادیرەكانی پێكدەهێنێت.

بڕیاری سڕكردنی تاڵەبانی لەچوارچێوەی ئەو ڕێوشوێنانەدایە كە بەرامبەر ئەو بەرپرس‌و كادیرانەی یەكێتی گیراوەتەبەر كە كار بۆ حزب‌و لیستی دیكە دەكەن‌و یەكێتی بریاریداوە تەواوی موڵك‌‌و ماڵەكانیشیان لێبسەنێتەوە.

سەرچاوەیەك لەمەكتەبی سیاسی یەكێتی كە نەیویست ناوی بهێنرێت، بە ڕۆژنامەی(ژیان)ی راگەیاندوە"سەركردایەتی یەكێتی لەكۆتا كۆبونەوەیدا بریاریدا ئاڵا تاڵەبانی سڕ بكرێت‌و لە كاری حزبی دووربخرێتەوە تا یەكێتی كۆنگرەی چوارەمی دەبەستێت".

سەرچاوەكەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی بۆ ڕۆژنامەی(ژیان)ی رونكردەوە "لەدواهەمین كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیدا سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی هەستاوەو رایگەیاندوە كە ئیتر ئاڵا تالًَەبانی بۆی نییە كاری حزبی بكات‌و بەشداری بكات لەهیچ كۆبونەوەیەكداو وتیشی ئەم بریارە بێ‌ دەنگدان تێپەریوە".

ئاڵا تاڵەبانی، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتییەو ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقە لە فراكسیۆنی یەكێتی‌و بۆ خولی داهاتووی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق خۆی لەسەر لیستێكی عەرەبی بۆ پەرلەمان كاندید كردووە.

(ژیان) زانیویەتی یەكێتی لیژنەیەكی دروستكردوە كە پێكهاتووە لە (حاكم قادر حەمە جان‌و عومەر فەتاح‌و ئەرسەلان بایز) ئەندامانی مەكتەبی سیاسی، بۆ دوورخستنەوەی ئەو كادرو ئەندامانەی پلەی حزبیان لەخوار سەركردایەتیەوەو لەئێستادا لەناو ئۆرگانەكانی یەكێتیدان، بەڵام كار بۆ لیست‌و كاندیدی لایەنەكانی تر دەكەن.

ئەم لیژنەیە دوای ئەوەی سەلماندیان، ناوی ئەو كادرانە بۆ مەكتەبی رێكخستن دەنێرێت‌و بریاری دەركردنیان دەدرێت، بەڵام بەپێی پەیرەوی ناوخۆی یەكێتی ئەندامانی سەركردایەتی‌و مەكتەب سیاسی بە بریاری كۆنگرە نەبێت دەرناكرێن تەنها سڕ دەكرێن‌و لە كاری حزبی دوور دەخرێنەوە، هەربۆیە دەركردنی ئاڵا تاڵەبانیش تا كاتی بەستنی كۆنگرە ماوەتەوە.



پۆلیسی پاسەوانان لە کەلار خۆپیشاندانیان ئەنجامدا
پێشبینیەکانی کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێ
حکومەتی هەرێم بەبۆنەی یادی کیمیابارانی قەڵادزێوە پەیامێکی بڵاوکردەوە
لەباکوری کوردستان بومەلەرزەیەکی بەهێز ڕویدا
بەغدا بەڕیوەبەرایەتی پاسپۆرت لەهەڵەبجە دەکاتەوە
ژنە شاعیرێکی کورد کۆچی دوایی کرد
ئەمڕۆ موچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت
بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرت لە هەڵەبجە دەكرێتەوە
گۆڕان فێڵێكی یاسایی لەكۆمسیۆنی هەڵبژاردن دەكات
بابەكر زێباری خانوویەكی لە دهۆك بەكرێ‌ دەداتە لیستەكەی عەبادی
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە