روسیا: ده‌توانین وه‌ڵامی هه‌ڕه‌شه‌کانی ئه‌مریكا بده‌ینه‌وه‌
PM:04:46---16-04-2018
ئه‌م بابه‌ته 720 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا رايگه‌ياند، مۆسكۆ تواناى به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌يه‌كى ئه‌مريكاى هه‌يه‌.

به‌ڕێوبه‌ری كارگێڕی له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌كی ناووكی و چاودێری به‌سه‌ر پڕچه‌ككردن، ڤلادیمێر ئیرماكۆڤ، رایگه‌یاند"له‌م رۆژگاره‌دا هه‌موومان شاهێدی هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی هاوسه‌نگی سه‌ربازی و ته‌كنۆلۆژی بووین له‌ به‌رژه‌وه‌ندی رووسیادا. رووسیا ئێستا توانای به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هه‌ر جۆره‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی سه‌ربازیی ئه‌مریكای هه‌یه‌".

وتیشی"ئه‌فسانه‌ی هه‌ژموونی به‌ربڵاوی ئه‌مریكا كۆتایی هاتووه‌".

هه‌روه‌ها وتی"ئه‌و هه‌ژموونه‌ له‌ 10 ساڵ زیاتر بڕی نه‌كرد. ئێستا به‌ ته‌واوی تێكشكاوه‌. رووسیا پێگه‌ی خۆی به‌ده‌ستهێناوه‌ته‌وه‌، كه‌ پێویستییه‌كی مێژووییه‌ وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی ده‌سته‌به‌ری دادوه‌ری و سه‌قامگیری له‌ كاروباری نێوده‌وڵه‌تی و له‌سه‌ر بنه‌مای یاسای نێوده‌وڵه‌تی".

روونیشیكرده‌وه‌، "ئێستا بێت یان له‌ داهاتوودا، ئه‌مریكاییه‌كان هه‌ر ناچار ده‌بن، گفتوگۆمان له‌گه‌ڵ بكه‌ن. ئینجا تا زوو بیكه‌ن باشتره‌. به‌ر له‌وه‌ی هه‌موو شت له‌ ده‌ست ده‌ربچێت".



سەدان ئەندامی پارتی لەشرناخ دەستیان لەکار کێشایەوە
ڕۆحانی:ئیدارەی ئێستای ئەمریکا خراپترین دوژمنی ئێرانە
ئەردۆگان و شای سعودیە لەبارەی خاشقچیەوە گفتوگۆیان کرد
مالیزیا و تایلەند ئۆپەراسیۆنی دەستگیركردنی كۆچبەرانی نایاسایی ڕادەگەیەنن
توركیا: بەهۆی وەرگەڕانی بارهەڵگرێكەوە 15 كۆچبەر بونەقوربانی
خاشقچی بەڵگەكانی كوشتنی خۆی تۆماكردووە
ئێران:چوار پێشمەرگە گیانیان لەدەستدا
بارهەڵگرێک لە ئیزمیر وەرگەڕا و ١٨ کۆچبەر گیانیان لەدەستدا
ترەمپ پێشوازی لە قەشە ئازادکراوەکە کرد
ترەمپ:تائێستا لەبارەی دۆسیەی خاشقچیەوە لەگەڵ شا سەلمان قسەم نەکردوە

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە