تره‌مپ: هێرشه‌كه‌ی سه‌ر سووریا نموونه‌یی بوو
PM:04:47---16-04-2018
ئه‌م بابه‌ته 270 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایده‌گه‌یه‌نێت هێرشه‌ هاوبه‌شه‌كه‌ی سه‌ر سووریا نموونه‌یی بوو و به‌ سه‌ركه‌وتوویی جێبه‌جێكرا.


دۆناڵد تره‌مپ، له‌ ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكرده‌وه‌، پرۆسه‌كه‌ به‌ نموونه‌یی جێبه‌جێ كرا و ده‌ڵێت"ده‌مزانی میدیاكان سه‌رنج ده‌خه‌نه‌ سه‌ر یه‌ك ده‌سته‌واژه‌ی قسه‌كان، ئه‌ویش ده‌سته‌واژه‌ی (ئه‌ركه‌كه‌ كۆتایی هات)".


تره‌مپ دووپاتیشی ده‌كاته‌وه‌، ده‌سته‌واژه‌ی "ئه‌ركه‌كه‌ جێبه‌جێكرا" ده‌سته‌واژه‌ی گرنگی سه‌ربازییه‌وه‌ پێویسته‌ دووباره‌ بكرێته‌وه‌.


به‌ره‌به‌یانی رۆژی 14ی نیسان، له‌ پرۆسه‌یه‌كی سه‌ربازی هاوبه‌شدا، هه‌ریه‌ك له‌ ئه‌مه‌ریكا، به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا، چه‌ند بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی سووریایان بۆردومان كرد، كه‌ گومان ده‌كرێت له‌ هێرشه‌ كیمیاییه‌كه‌ی رژێمی سووریا بۆ سه‌ر شارۆچكه‌ی دومای ناوچه‌ی غوته‌ی رۆژهه‌ڵاتی دیمه‌شق، تێوه‌گلابن.


ئه‌و سێ پێگه‌ سه‌ره‌كییه‌ی كراونه‌ته‌ ئامانج، بریتین له‌ كۆگای چه‌ك و بنكه‌ی سه‌ركردایه‌تیكردنی سوپا له‌ حه‌ما، كۆگایه‌كی چه‌كی كیمیایی له‌ حیمس، ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌ دیمه‌شقی پایته‌خت.




ئێران جارێکی دیکە لەبارەی کشانەوەی ئەمریکا لەڕێکەوتنی ئەتۆمی هۆشداری دەدات
ئەردۆغان:سوپای تورکیا و هاوپەیمانەکانی سەدان سەربازیان لێکوژراوە لەعەفرین
ئێران:ئەگەر ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی پاشەکشێ بکات وەڵامی چاوەڕواننەکراومان دەبێ
هاوپەیمانێتیەکەی ئەردۆگان ناتوانێ دەنگی تەواو بێنێ لەهەڵبژاردنەکاندا
تورکیا:نیگەرانیەکانی ئەمریکا لەبارەی هەڵبژاردنەوە مایەی قبوڵکردن نیە
دۆناڵد ترەمپ:ڕاگرتنی تاقیکردنەوە ئەتۆمیەکانی کۆریا هەواڵێکی خۆشە بۆ جیهان
کۆریای باکور تاقیکردنەوە ئەتۆمیەکانی ڕاگرت
هێزەر ناوێرت:نیگەرانین لەبارەی بێلایەن نەبونی دادوەری لەعیراق
ئیسرائیل:ئەگەر ئێران لە سوریا بمێنێتەوە ئێمە شەڕی ئێران دەکەین
ئوسترالیا ڕاكێشانی دایك و باوك لەسەر كۆچبەران گران دەكات
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە