ئه‌مه‌ریكا بۆ سوریا: دووباره‌ی ده‌كه‌ینه‌وه‌
PM:04:55---16-04-2018
ئه‌م بابه‌ته 575 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
نیكی هه‌یڵی، نوێنه‌ری ئه‌مه‌ریكا له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌یه‌ گورزه‌ مووشه‌كییه‌كان دووباره‌ بكاته‌وه‌، ئه‌گه‌ر بێت و رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د سه‌ر له‌نوێ په‌نا بباته‌وه‌ به‌ به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی.

نیكی هه‌یڵی له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، وتی"ئێمه‌ متمانه‌ی ته‌واومان به‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ به‌رنامه‌ی كیمیایی سووریامان په‌كخستووه‌، ئێمه‌ ئاماده‌ین بۆ به‌رده‌وامی گوشاره‌كان ئه‌گه‌ر سووریا ئه‌و كاره‌ گه‌مژه‌ییانه‌ بكات و دووباره‌ بیه‌وێت ئیراده‌مان تاقیبكاته‌وه‌".

وتیشی"ئه‌گه‌ر سووریا دووباره‌ گازی ژه‌هراوی به‌كاربهێنێته‌وه‌، ئه‌مه‌ریكا بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئاماده‌ ده‌بێت".

به‌ره‌به‌یانی 14ی نیسان، له‌ پرۆسه‌یه‌كی سه‌ربازی هاوبه‌شدا، هه‌ریه‌ك له‌ ئه‌مه‌ریكا، به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا، چه‌ند بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی سووریایان بۆردومان كرد، كه‌ گومان ده‌كرێت له‌ هێرشه‌ كیمیاییه‌كه‌ی رژێمی سووریا بۆ سه‌ر شارۆچكه‌ی دومای ناوچه‌ی غوته‌ی رۆژهه‌ڵاتی دیمه‌شق، تێوه‌گلابن.

ئه‌و سێ پێگه‌ سه‌ره‌كییه‌ی كراونه‌ته‌ ئامانج، بریتین له‌ كۆگای چه‌ك و بنكه‌ی سه‌ركردایه‌تیكردنی سوپا له‌ حه‌ما، كۆگایه‌كی چه‌ك كه‌ پێده‌چێت حه‌شارگه‌ی چه‌كی كیمیایی بێت له‌ حیمس، ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌ دیمه‌شقی پایته‌خت.



پنتاگۆن:٦٠٠ تیرۆریستی بیانی لەلایەن هەسەدەوە بەدیلگیراون
ترەمپ:دەبمە سەرسەختترین دوژمنی پۆتین
ئوسترالیا 18 كۆچبەر و قاچاخچییەك دیپۆرت دەكاتەوە
لەتورکیا باری نائاسایی هەڵگیرا
هێزەر ناوێرت: پشتگیری خەڵکی عێراق دەکەین بۆ خۆپیشاندانی ئاشتیانە
سەرۆکی جەهەپە بە قەرەبوو کردنەوەی ئەردۆغان سزا دەدرێت
پۆمپیۆ:ڕێککەوتن لەگەڵ کۆریای باکور کاتی دەوێت ،وتائەو کاتە سزاکان بەردەوام دەبن
کەشتییەک لە کەناراوەکانی قوبرس نقومبوو
سەرۆکی پەرلەمانی کوەیت لەسەر دۆخی عێراق:باوەڕدار دوو جار لەیەک شوێنەوە مار نایگەزێ
ئێران سکاڵا لەدژی ئەمریکا تۆماردەکات
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە