پارتی كارتی ده‌نگدانی هاووڵاتیان ده‌باته‌ ناوچه‌
PM:05:07---16-04-2018
ئه‌م بابه‌ته 3928 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
لقی ناوچه‌ی پارتی دیموكراتی کوردستان له‌ گوێر، كارتی ده‌نگدانی هاووڵاتیان له‌ باره‌گاكه‌یان دابه‌شده‌كات .

له‌و باره‌یه‌وه‌ ئه‌حمه‌د زاگه‌ لێپرسراوی كۆمیته‌ی گوێری یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان به‌ سنور میدیایی راگه‌یاندوە"له‌ناحیه‌ی گوێر پارتی له‌رێگه‌ی موختاره‌كانه‌وه‌ نفوس و جنسیه‌ی هاووڵاتیانی ده‌ستكه‌وتووه‌و بێ پرسی خاوه‌نه‌كانی، كارته‌كانی ده‌نگدانی هاووڵاتیانیان بردوه‌ته‌ باره‌گای ناوچه‌".

وتیشی"له‌كاتی سه‌ردانی هاووڵاتیانیش بۆ كۆمیسیۆن تا كارتی ده‌نگدانیان وه‌ربگرنه‌وه‌، پێیان وتراوه‌ كه‌ كارته‌كانتان له‌ناوچه‌ وه‌ربگرنه‌وه‌".

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو"ئه‌و كاره‌ی ناوچه‌ی پارتی له‌ گوێر بێزاری لای هاووڵاتیان دروستكردووه‌، چونكه‌ به‌مه‌به‌ستی ساخته‌كردن ئه‌و كارتانه‌ براونه‌ته‌ لای حزب".

ئه‌حمه‌د زاگه‌ داواده‌كات لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان بێنه‌ده‌نگ و هه‌رچی زووه‌ كارته‌كان ببرێنه‌وه‌ لای كۆمسیۆن تا هاووڵاتیان بتوانن كارته‌كانیان وه‌ربگرنه‌وه‌و له‌مافی ده‌نگدان بێبه‌ش نه‌بن.



ئاسایش ڕێگربوو لە بەڕێوەچونی مەراسیمی بەخشینی خەڵاتی سۆرانی مامەحەمە
مەراسیمی بەخشینی خەڵاتی شەهیدی قەڵەم سۆرانی مامە حەمە بەڕێوەچوو
دوای چوار ڕۆژ تەرمی پێشمەرگەیەک دۆزرایەوە
لەمەریوان شەڕ لەنێوان سوپای پاسداران و پێشمەرگەکانی حدکا ڕویدا
کەرکوک:هێرش کراوەتە سەر هەواڵگری حەشدی شەعبی
کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێ
مەراسیمی بەخشینی خەڵاتی سۆرانی مامە حەمە بەڕیوەدەچێت
چەمچەماڵ: دەیەمین ساڵیادی سۆرانی مامە حەمە بەڕێوەچوو
ڕامین پەناهی بۆ بەندیخانەیەکی شاری کەرەج دەگوێزرێتەوە
سبەینێ ئەم شوێنانە موچە وەردەگرن
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە