دوو وەزارەت لە پشوەکەی سبەینێ بێ بەشکران
PM:04:34---17-04-2018
ئه‌م بابه‌ته 7852 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
وتەبێژی حكومەتی هەرێم ئاماژە بۆئەوەدەکات سبەی پشووی فەرمییە، بەڵام وەزارەتەكانی پەروەردە و خوێندنی باڵا ناگرێتەوە.

سەفین دزەیی، وتەبێژی حكومەتی هەرێم بە دواڕۆژی راگەیاند"بەبۆنەی جەژنی چارشەمبا سۆر سبەی چوار شەممە 18ی نیسان لە دام و دەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان پشووی فەرمییە".

وتەبێژی حكومەتی هەرێم وتیشی"پشووەكە هەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا ناگرێتەوە ئەویش لەسەر داوای خۆیان و بەهۆی دواكەوتنی پرۆسەی خوێندن".

سەبارەت بە رۆژی پێنجشەممەش، وتەبێژی حكومەت وتی"رۆژی پێنجشەممە دەوامی فەرمانگەكان ئاسایی دەبێتەوە".



چەند كاندیدێكی پەرلەمانی كوردستان پێشینەی تاوانیان هەیە
قەڵادزێ‌: رێگری لەكردنەوەی بارەگاكانی پارتی دەكرێت
قوباد تاڵەبانی نهێنیەك لەبارەی كۆفی ئەنان و كوڕەكەی ئاشكرا دەكات
تەقینەوەیەک لە حەسەکە ڕویدا
کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێ
چوارقوڕنە:لەڕوداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا
لە جولەمێرگ قەدەغەی هاتوچۆ لە زیاتر لە ٣٠ ناوچە ڕاگەیەنرا
کۆمسیۆن ٢٠٠ هەزار ناوی لەتۆماری دەنگدەران سڕیوەتەوە
بەرهەم ساڵح:دژی ئەو هێرشانەین لەلایەن حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە دەکرێتە سەر ئێران
پۆلیسی سلێمانی: چەند تۆمەتبارێک دەستگیر کراون کە فەرمانی پێشتریان هەبووە
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە