حاجی كاروان: رێبوار كه‌ریم لەسەر پێنەدانی پۆست لە یەکگرتوو جیابویەوە
PM:05:09---19-04-2018
ئه‌م بابه‌ته 6843 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
سەرۆکی لیستی یەکگرتوو لە بازنەی هەولێر بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بۆئەوەدەکات د. رێبوار كه‌ریم ئه‌ندامی ناوچه‌ی یه‌كگرتووی ئیسلامی بوه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پۆستی پێ نه‌درا وازی له‌ یه‌كگرتوو هێنا

حاجی كاروان كاندیدی یه‌كگرتووی ئیسلامی بۆ په‌رله‌مانی عێراق لە دیدارێکی کەناڵی روداو ئەوەی ئاشکرا کرد"محه‌مه‌د ره‌ئوف كاندیدی پێشووی یه‌كگرتووی ئیسلامی بۆ پۆستی ئه‌مینداری حزبه‌كه‌، له‌م هه‌لبژاردنه‌دا ته‌نیا ده‌نگی خۆی ده‌بات و ته‌نانه‌ت خێزانه‌كه‌شی ده‌نگ به‌ د. به‌رهه‌م ساڵح ناده‌ن".

له‌ درێژه‌ی به‌رنامه‌كه‌دا حاجی كاروان سه‌باره‌ت به‌ سه‌رۆكی لیستی قه‌واره‌ی هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری،رێبوار كه‌ریم مه‌حمود وتی"د. رێبوار پێشتر ئه‌ندامی ناوچه‌ی یه‌كگرتووی ئیسلامی بووه‌ و داوای پۆستێكی كردوه‌ له‌ یه‌كگرتوودا پێی نه‌دراوه‌، بۆیه‌ وازی له‌ یه‌كگرتووی هێناوه‌ و بۆته‌ كارمه‌ند لای به‌رهه‌م ساڵح".



فڕۆکەکانی هاوپەیمانان باشوری کەرکوکیان بۆردومان کرد
پێشبینیەکانی کەش و هەوای ئەمرۆ و سبەینێ
لایەنە ناڕازیەکان:کۆمسیۆن دەستی دەستی بەلایەنەکان دەکات لەبارەی هارد دیسکەکانەوە
لەڕوداوێکی هاتوچۆدا لەگەرمیان کەسێک گیانی لەدەستدا
لە کەمپێکی یۆنان سێ گەنجی کورد دەکوژرێت
ئەمڕۆ جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان کۆدەبنەوە
وەزارەتی سامانە سروشتیەکان و کۆمپانیای ڕۆزنەفت دوو گرێبەستی دیکەیان واژۆکرد
شاندی یەکێتی گەڕایەوە هەرێم
داعش هێرشێکی بۆ سەر هێزەکانی حەشدی شەعبی ئەنجامدا
دەروازەیەكی دیكەی سنوری لەنێوان كوردستان و ئێراندا كرایەوە
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە