داوای جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی ڕۆژنامەنوسان دەکرێت
PM:12:27---22-04-2018
ئه‌م بابه‌ته 591 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
سەندیکای ڕۆژنامەنوسانی کوردستان لە ساڵیادی ١٢٠ ساڵەی ڕۆژنامەنوسی کوردیدا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە ،و داوا دەکات یاسای خانەنشینی ڕۆژنامەنوسان جێبەجێ بکرێت و هەروەها باسی نەهامەتیەکانی ڕۆژنامەنوسان دەکات و دەڵێ دوای ١٢٠ ساڵ هێشتا لەکۆمەڵگای ئێمە ڕۆژنامەنوسان لەهەژارترین چینەکانی کۆمەڵگان.

دەقی بەیاننامەکە:

ئەمڕۆ تەمەنی رۆژنامەگەریی كوردی دەبێتە 120 ساڵ، ئەم ژمارەیە كەم نیە بۆ داهێنان و نوێخوازی و باشتركردنی گوزەرانی میدیاكاران، كەچی هێشتا وێڵین بەدوای پێناسێكی گونجاودا بۆ میدیاكەمان، هێشتا توێژی رۆژنامەنووسان لە هەژارترینەكانی كۆمەڵگەن، هێشتا میدیاكان لەبەرژەوەندی خاوەنەكانیان وەك بەرهەمی تایبەت و تاكەكەس بەكار دەهێنرێن..
*پێنج كەیسی تیرۆركردنی میدیاكاران بەكراوەیی ماونەتەوە.
*میدیاكار لە چەندین لاوەو بەچەندین شێواز دەچەوسێنرێتەوە.
*گرێبەستی كاركردن تەنها لەبەرژەوەندیی خاوەنكارە..
*زانیاری وەك پێویست بەدەست میدیاكار ناگات.
*پەیوەندی نێوان میدیاكارو هێزەكانی ناوخۆ دۆستانە نیە.
*موچە لەكاتی خۆیدا و بەدیاریكراوی ناگاتە گیرفانی میدیاكار.
*بڕی داشكێنراو لەموچەی میدیاكار هەڕەمەكیەو بە یاسا رێكنەخراوە.
*مەحسوبیەت و مەنسوبیەت و جیاوازی لە دامەزراندن و كاركردندا هەیە.
*سەعاتەكانی كاركردن لەهەفتەدا لەستانداردی حیهانی زۆر زیاترن..
*ژنان و كچان لەژینگەو كەشوهەوایەكی میدیای نەگونجاودا كاردەكەن.
*هەڕەشەی دەركردن و نانبڕاو كردن مۆتەكەیەكە بەسەر میدیاكارەوە.
*نەبوونی یاسایەكی كاركردنی گشتگیر كە ماف و ئیمتیازانی میدیاكار بپارێزێت.
*میدیا لەهەندێك شوێندا وەك ئامێرێكی ئەشكەنجە لەجەستەی مێیینەدا كاردەكات.
*لەهەڵمەتەكەكانی هەڵبژاردندا هەندێك كەناڵ دەبنە كارتی تۆقاندنی كۆمەڵگە.
*تیمەكانی روماڵ هەڕەشەی هاووڵاتیانیش دەیانگرێتەوە.
*بژێوی قورسی ژیان وای كردوە هەندێك لەمیدیاكاران وەرزانە كەناڵەكان بگۆڕن.
*گوزەران وایكردوە هەندێك میدیاكار لەشوێنێكدا كار بكەن لەناخدا هاوجۆرو هاوئایدیا نەبن.
*هەڵمەتەكانی كەمكردنەوەو دەركردنی میدیاكاران لەكەناڵەكاندا بە میزاجی بەرپرسەكانە.
*كچانی میدیاكار لەهەندێ جێگادا لەبەردەم هەرەشەی جۆراوجۆردان.
*شەڕی دەروونی و برسی كردن لەكەناڵەكان هێشتا بەجۆرێك لەجۆرەكان هەیە.
*زۆرترین ژمارەی كەناڵمان هەیە بەڵام كەمترین فیدباك و كاریگەیی دروست دەكەن.
*لەدوای 120 ساڵ هێشتا خەون بەكەناڵێكی نیشتمانیەوە دەبینین.
*پەیامی میللەتێكمان بە كەرتكراوی و پچڕ پچڕ یش نەگەیاندوە بە دراوسێ و بێگانەكان.
*لەسەر ئەم هەسارەدا تاكە میللەتێكین میدیاكەمان تەنها بۆخۆمان بێت..
*مەسجی میدیای كوردی ناگاتە دەرەوەی بازنەیەكی داخراو و بچكۆلەی باشووری كوردستان..
*ناوەندە ئەكادیمیەكانی نەیانتوانیوە لەئاستێكی باڵادا میدیاكار دروست بكەن.
*سیستمی وەرگرتنی فێرخواز لە كۆلێژو ناوەندەكاندا پێویستە گۆڕانكاری تەواوی بەسەردا بێت.
*كاربكرێت بۆ دەرچوونی میدیا لەژێر چەترو هەیمەنەی حزب و سێبەری حزب و بازرگانانی میدیادا.
*كاری بەپەلەو بێ دواكەوتن بۆ جێبەجێ كردنی یاسای خانەنشینی رۆژنامەنووسان بكرێت.
-بۆیە لەسەردەمێكی وەك ئەم سەردەمەدا، ناكرێت تەنها پیرۆزبایی بۆ بنەماڵەی بەدرخانیەكان بنێرین و ستایشی رۆڵی ئەوان بكەین، بەڵام گلەییەك لەخۆمان و دەزگاو كەناڵەكانمان نەكەین كە پاش سەدەیەك و بیست ساڵ میدیاكانمان لەم ئاستەدا بن..
هەموومان.. لەدوای تێپەڕبوونی 120 ساڵ پشكێكی ئەم كەمتەرخەمییەو ئەم گلەییانەمان بەردەكەوێت، بۆیە خۆمان بەكەمتەرخەم دەزانین لەئاست ئەو كەلێن و كەموكوڕییانەی كە میدیای كوردی ئەمڕۆ بەدەستییەوە دەناڵێنێت..
لەناو گێژداوی ئەم هەموو كێشەو قەیرانانەی میدیادا دەستمان لەسەر دڵمانە نەك لەسەروبەندی هەڵمەتی هەڵبژاردندا میدیا ببێتە هۆكارێك بۆ تێكدانی یەكڕیزی نیشتمانی و كەتنێك لەدەستی بقەومێت، كە ئیتر نەتوانین رووی سووور بۆ میدیا بگەڕێنینەوە..
بۆیە ئێمە لە لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان زۆر بە وردی و لەنزیكەوە چاودێری رەوشی میدیا و كارەكانی دەكەین و هەر لەم پێناوەشدا سەرجەم چالاكی و مەراسیمەكانی ئەم یادەمان دواخست بۆ وادەی دوای هەڵبژاردنەكان، تا لە ژینگەیەكی هێمن و بارێكی دەروونی جێگردا، سەرجەم چالاكیەكانی لقەكەمان بە زنجیرەیەك كۆڕو رێزلێنان و دیاریەوە بۆ كەناڵەكان و میدیاكاران سازبكەین..
لێرەشدا سڵاوی بەئەمەك و وەفامان بۆ قوتابخانەی رۆژنامەوانانی سلێمانی و رابەری رۆژنامەگەریمان میر مقداد مەدحەت بەدرخان دەنێرین.
لقی سلێمانی
سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان




بڕی بارانبارینی 12ی كاتژمێری رابردووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم
هەولێر: بڕێكی زۆر دەرمانی گیایی و دەرمانی ساختە دەستی بەسەرداگیرا
بكوژانی خێزانەكەی ناحیەی جەلەولا دەستگیركران
میدیایەکی نزیک لە پارتی هەواڵی ناڕاست بڵاو دەکاتەوە
وەزارەتی كارەبا: پەیوەندی خراپ هەیە لە نیوان کارەبا و شێرپەنجە
یەكێتی کاندیدی بۆ پۆستی وەزارەتی داد حكومەتی عێراق دیاریکرد
وێنە: ئاسایشی گەرمیان دەستگیركردنی 5 تۆمەتبار رادەگەیەنێت
پرۆژەیەك بۆ كەمكردنەوەی وەزارەتەكانی حكومەت هەیە
کۆبونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی دەستی پێکرد
هەولێر: دەرچوانی تواناسازی گردبونەوەیان ئەنجامدا

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە