بارزانی ریفراندۆمی كرد‌و ئێران‌و توركیا سلێمانی سزا دەدەن
PM:05:16---23-04-2018
ئه‌م بابه‌ته 3721 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
دوای دەستپێكردنەوەی گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان توركیا‌و ئێران، بڕیارە كۆتایی ئەم هەفتەیە ئێرانیش قەدەغەی ئاسمانی سەر هەولێر هەڵبگرێت، تا ئێستاش هەوڵەكان بۆ لابردنی گەمارۆی سەر ئاسمانی سلێمانی "بێ‌ ئەنجام بوون"، كە بەهۆی ریفراندۆمەوە ئەنقەرە‌و تاران گەمارۆیان خستوەتەسەر.

23ی ئازاری 2018 بینالی یەڵدرم، لەمیانەی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا دەستپێكردنەوەی گەشتە ئاسمانییەكانی توركیای بۆ هەولێر راگەیاندو لەبارەی سلێمانییەوە وتی "گەشتە ئاسمانییەكانی توركیا بۆ شاری سلێمانی دەستپێناكاتەوە"و هۆكارەكەی بۆ ئەوە گەڕاندەوە كە بەوتەی ئەو "سلێمانی چالاكی‌و پاڵپشتی تیرۆر دەكات دژ بە توركیا".

تاهیر عەبدوڵا، بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی، بە ڕۆژنامەی (ژیان)ی وتووە"هەوڵەكان تائێستا هیچ ئەنجامێكی نەبووەو چەندین پەیوەندی كراوە لەكەناڵە تایبەتەكانی حكومەتی هەرێم‌و حكومەتی عێراق كەناڵی دیكەشەوە، بەڵام تائێستا حكومەتی توركیا كاردانەوەیەكی ئیجابی نەبووە بۆ كردنەوەی ئەو گەشتانە".

حكومەتی عێراق لەرێگەی وەزارەتی گواستنەوەوە لەگەڵ باڵیۆزی توركیا قسەی كردووەو نامەیان نووسیوە بۆ دەستەی فڕۆكەوانی توركیا بەڵام تائێستا هیچ ئەنجامی نەبوو.

بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی، لەو بڕوایەدایە فشارەكانی حكومەتی عێراق جدیی نییەو وتی "حكومەتی عێراق ئەو فشارە گەورەیە ناكات كە حكومەتی توركیا وا لێ‌ بكات گەشتەكانی توركیا بۆ سلێمانی بكاتەوە".

لەكاردانەوەی ئەنجامدانی ریفراندۆمدا لە 25ی ئەیلولی 2017دا حكومەتی عێراق گەشتە ئاسمانییەكانی لەفڕۆكەخانەكانی هەولێر‌و سلێمانی راگرت‌و هەریەك لەتوركیاو ئێرانیش گەشتە ئاسمانییەكانیان بۆ ئەو دوو فڕۆكەخانەیە راگرت.

نازم دەباغ، نوێنەری حكومەتی هەرێم لەئێران بە (ژیان)ی راگەیاند حكومەتی ئێران بڕیاری دەركردووە بۆ دەستپێكردنەوەی گەشتە ئاسمانییەكانی لەگەڵ هەرێمی كوردستان.

دەباغ، وتی "هەینی داهاتوو گەشتی نێوان هەولێرو ئێران دەستپێدەكاتەوە‌و من لەفرۆكەخانەی هەولێرەوە دەگەڕێمەوە بۆ كوردستان".

بەوتەی نازم دەباغ چوارشەممەی رابردوو بڕیار لەوەدراوە كە گەشتی ئاسمانی سلێمانی‌و ئێران بكرێتەوەو چاوەڕوانی رێككەوتنی نێوان كۆمپانیا گەشتیارییەكان‌و هێڵی فڕۆكەوانی ئێران دەكرێت بۆ ئامادەكاریی‌و دەستكردن بەگەشتی ئاسمانی نێوان سلێمانی‌و ئێران.

لەبارەی دەستپێكردنەوەی گەشتەكانی نێوان سلێمانی‌و ئێران، نوێنەری حكومەتی هەرێم وتی "لەدوای دەستپێكردنەوەی گەشتەكانی هەولێر‌و تەواوبونی رێوشوێنی كۆمپانیاكان ئینجا گەشتەكان بۆ سلێمانی دەستپێدەكەنەوە".

بەهۆی ریفراندۆمی 25ی ئەیلولی ساڵی رابردوەوە كە لەلایەن مەسعود بارزانی سەرۆكی پێشووی هەرێمەوە، سەرپەرشتی كرا، جگە لە گەمارۆی ئاسمانی وڵاتان، كورد لەسەدا 51ی خاكەكەشی لەدەستدا.



چەند كاندیدێكی پەرلەمانی كوردستان پێشینەی تاوانیان هەیە
قەڵادزێ‌: رێگری لەكردنەوەی بارەگاكانی پارتی دەكرێت
قوباد تاڵەبانی نهێنیەك لەبارەی كۆفی ئەنان و كوڕەكەی ئاشكرا دەكات
تەقینەوەیەک لە حەسەکە ڕویدا
کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێ
چوارقوڕنە:لەڕوداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا
لە جولەمێرگ قەدەغەی هاتوچۆ لە زیاتر لە ٣٠ ناوچە ڕاگەیەنرا
کۆمسیۆن ٢٠٠ هەزار ناوی لەتۆماری دەنگدەران سڕیوەتەوە
بەرهەم ساڵح:دژی ئەو هێرشانەین لەلایەن حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە دەکرێتە سەر ئێران
پۆلیسی سلێمانی: چەند تۆمەتبارێک دەستگیر کراون کە فەرمانی پێشتریان هەبووە
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە