مۆلەر:ناوبژیوان هۆکاری شکستەکەی ئیمە نەبوو،بەڵکو ناڤاس ئاستێکی زۆر بەرزی پێشکەش کرد
PM:12:08---02-05-2018
ئه‌م بابه‌ته 3677 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
تۆماس مۆلەر یاریزانی بایەرن میونشن ڕایگەیاند ناوبژیوانی یاریەکەی نێوان ئێمە و ڕیاڵ مەدرید کاری خۆی بەدروستی کرد،و ئەو هۆکار نەبوو بۆ شکستی ئێمە ،بەڵکوو ناڤاسی گۆڵپارێز ئاستێکی زۆر بەرزی پیشکەش کرد.

ریال مه‌درید شه‌وی رابردوو له‌ یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشكۆتایی چامپیۆنزلیگدا له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆی به‌یەکسان بوون بە دوو گۆڵ له‌گه‌ڵ بایرن میونشن ،و به‌ سوودوه‌رگرتن له‌ یاریی چوون، كه‌ به‌ ٢-١ گۆڵ له‌ میونشن بردنه‌وه‌ی تۆماركردبوو، گه‌یشته‌ یاریی كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌ی چامپیۆنزیگ، كه‌ جاری سێیه‌می له‌سه‌ریه‌كه‌.

موله‌ر له‌ لێدوانه‌كانی بۆ رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانی وتی هیچ بیانوویه‌ك بۆ شكستی ئێمه‌ نییه‌، ئێمه‌ له‌ یاریی چوونیشدا باش یاریمان كرد، به‌ڵام نه‌مانتوانی ئه‌و هه‌لانه‌ بقۆزینه‌وه‌، كه‌ بۆمان ره‌خسا.

وتیشی پێموایه‌ ناوبژیوان كاری خۆی به‌ باشی ئه‌نجام دا، ئێمه‌ به‌ هۆی ناوبژیوانه‌وه‌ نه‌دۆڕاین، به‌ڵكو كایلۆر ناڤاسی گۆڵپارێزی ریال مه‌درید ئاستێكی زۆر به‌رزی پێشكه‌شكرد و چه‌ند جارێك تیپه‌كه‌ی له‌ شكست و گۆڵی ئێمه‌ رزگاركرد، ئه‌مه‌ رۆڵێكی گه‌وره‌ی هه‌بوو له‌ گه‌یشتنی ریال مه‌درید به‌ یاریی كۆتایی.

ئەمە لەکاتیکدایە شرۆڤەکارانی وەرزشی باس لەوە دەکەن کە ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ بایەرن میونسن هەژمار نەکردوە کە تۆپەکە لەناوچەی سزا بەر دەستی مارسیلۆی یاریزانی ڕیاڵ مەدرید دەکەویت.




ئەمشەو یاری کۆتایی چامپیۆنز لیگ بەڕێوە دەچێت
سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە: نامانەوێ دەستبەرداری مێسی ببین
ئەمڕۆ یاری کلاسیکۆ بەڕێوەدەچێت
بەڕێوەبەری یانەی ڕۆما:دەبێت ناوبژیوانی ڤیدیۆیی بۆ یاریەکان دابنرێت
مۆلەر:ناوبژیوان هۆکاری شکستەکەی ئیمە نەبوو،بەڵکو ناڤاس ئاستێکی زۆر بەرزی پێشکەش کرد
ڕۆناڵدۆ:یاری ئەمڕۆی ڕیاڵ مەدرید بەرامبەر بایرن میونخ قورس دەبێت
بەرشەلۆنە ٢٢ەمین نازناوی لالیگای بەدەستهێنا
ئەمڕۆ لەپریمەر لیگدا دوو یاری ئەنجام دەدرێت
ناڤاس ڕەتی دەکاتەوە ڕیاڵ مەدرید جێبهێڵیت
نەیمار و راهێنەرەکەی لێدوانی جیاواز دەدەن
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە