كوردەكانی رۆژئاوا: بەشداری كۆبونەوەكەی تارانمان نەكردوە
PM:04:43---02-05-2018
ئه‌م بابه‌ته 1855 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
عەلی ئەکبەر ویلایەتی، راوێژکاری رابەری باڵای ئێرانی بۆ کاروباری نێودەوڵەتی رایگەیاند، هۆزە کوردییەکانی سوریا دژی ئەمریکا دەجەنگن، بەڵام سکرتێری ئەنجومەنی هۆزە کوردییەکان لە جزیرەی سوریا رایگەیاند، ئەو قسانە راست نین و بانگهێشتی دانیشتنی هاوشێوە نەکراون.

ویلایەتی ئاماژەی بەوەداوە کە لەگەڵ چەند کەسایەتییەکی کوردی لە تاران کۆبوەتەوە و ئەو کەسایەتییانەش نوێنەری هۆزە کوردەکانی سوریابوون، بەڵام عامر دەقوری، سکرتێری ئەنجومەنی هۆزە کوردییەکان لەجزیرەی سوریا بە تەلەڤزیۆنی سوریای راگەیاندوە کە بانگهێشتنامەی بەشداری ئەو کۆبونەوەیەیان بەدەست نەگەیشتوە.

وتیشی "ئەگەر بانگهێشتەکەشمان بەدەست بگەیشتایە ئەوا رەتمان دەکردەوە، ئەوانەشی بەشداری کۆبونەوەکەی تارانیان کردوە وەک کەسایەتی خۆیان چوون نەک نوێنەری ئێمە بن".

ئەوەشی وت "ئەو کەسانەی چوون بریتیبوون لە عبدالرحمن یوسف عیسا کە لە شاری الدرباسیەوە چوە و ئەندامی (ئەنجومەنی گەل)ی پێشوو بووە و ئەندامی حزبی یەکێتی ئیشتراکی باڵی صفوان قدسی بووە و لە عەشیرەتی الکیکان بووە".

ئاماژەی بەوەشدا "ئەنجومەنەکەمان باڵی سەربازی نییە تا دژی هیچ لایەکێک لە سوریا بجەنگێت، کاری ئێمە بەیەکگەیاندنەوەی کۆمەڵایەتی و نێوەنگیریە لەنێوان لایەنە ناکۆکەکاندا".

دوێنێ 1ی ئایاری 2018 ویلایەتی رایگەیاند کە هۆزە کوردەکانی سوریا دژی واشنتن و ئیسرائیل دەجەنگن تا ئەوکاتەی لە خۆرهەڵاتی فرات دەریاندەنێن  و ئێرانیش سورە لەسەر ئەوەی ئەگەر ئەوان خۆیان نەڕۆن ئەوا کورد دەریاندەنێن.



چەند كاندیدێكی پەرلەمانی كوردستان پێشینەی تاوانیان هەیە
قەڵادزێ‌: رێگری لەكردنەوەی بارەگاكانی پارتی دەكرێت
قوباد تاڵەبانی نهێنیەك لەبارەی كۆفی ئەنان و كوڕەكەی ئاشكرا دەكات
تەقینەوەیەک لە حەسەکە ڕویدا
کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێ
چوارقوڕنە:لەڕوداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا
لە جولەمێرگ قەدەغەی هاتوچۆ لە زیاتر لە ٣٠ ناوچە ڕاگەیەنرا
کۆمسیۆن ٢٠٠ هەزار ناوی لەتۆماری دەنگدەران سڕیوەتەوە
بەرهەم ساڵح:دژی ئەو هێرشانەین لەلایەن حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە دەکرێتە سەر ئێران
پۆلیسی سلێمانی: چەند تۆمەتبارێک دەستگیر کراون کە فەرمانی پێشتریان هەبووە
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە