بەڕێوەبەری یانەی ڕۆما:دەبێت ناوبژیوانی ڤیدیۆیی بۆ یاریەکان دابنرێت
AM:11:06---03-05-2018
ئه‌م بابه‌ته 1963 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی رۆما، دوای کردنە دەرەوەی یانەکەی لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا لە قۆناخی پێشکۆتاییدا هێرش دەکاتە سەر ناوبژیوانانی یاریەکانی پاڵەوانی ئەوروپا و دەڵێ پێویستە ئیتر لەپێناو هەمواندا دەنگ هەڵبڕین.

مۆنچی لە لێدوانێکی رۆژنامەڤانیدا کە لەلایەن ماڵپەری فۆتبۆڵ ئیتالیا بڵاوکراوەتەوە رایگەیاندووە، ئێستا کاتی ئەوەیە دەنگمان بەرزکەینەوە، چونکە ئەوە شتێکی ئاسایی نییە،و دەڵێ ئێستا کاتی ئەوەیە دەنگمان بەرزکەینەوە، تەنیا لەپێناو رۆما نا، بەڵکو لە پێناو یوڤێنتوسیش کە بەرامبەر ریال مەدرید کە نادادپەروەری بەرامبەر کرا.

مۆنچی دەڵێ ناوبژیوان هەموو شتێک نییە، لە یاریی چووندا گۆڵێک کە ئۆفسایدبوو لە ئانفێڵد لەسەر ئێمە هەژمارکرا، لە یاریی گەڕانەوەدا لێدانێکی سزای ئاشکرای بۆ هەژمارنەکردین، لەکاتێکدا یاریزانەکە شایستەی کارتی سووریش بوو.

دەشڵێ، نازانم هۆکار چییە ناوبژیوانی ڤیدیۆیی بەکارناهێنن، لەکاتێکدا ئەوە گەورەترین پاڵەوانێتی سەر ئاستی یانەکانە و چەندین هەڵەی تێدادەکرێت، لەکاتێکدا بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای ڤیدیۆیی ئەو هەموو هەڵانە چارەسەردەکات.




ئەمشەو یاری کۆتایی چامپیۆنز لیگ بەڕێوە دەچێت
سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە: نامانەوێ دەستبەرداری مێسی ببین
ئەمڕۆ یاری کلاسیکۆ بەڕێوەدەچێت
بەڕێوەبەری یانەی ڕۆما:دەبێت ناوبژیوانی ڤیدیۆیی بۆ یاریەکان دابنرێت
مۆلەر:ناوبژیوان هۆکاری شکستەکەی ئیمە نەبوو،بەڵکو ناڤاس ئاستێکی زۆر بەرزی پێشکەش کرد
ڕۆناڵدۆ:یاری ئەمڕۆی ڕیاڵ مەدرید بەرامبەر بایرن میونخ قورس دەبێت
بەرشەلۆنە ٢٢ەمین نازناوی لالیگای بەدەستهێنا
ئەمڕۆ لەپریمەر لیگدا دوو یاری ئەنجام دەدرێت
ناڤاس ڕەتی دەکاتەوە ڕیاڵ مەدرید جێبهێڵیت
نەیمار و راهێنەرەکەی لێدوانی جیاواز دەدەن
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە