ئاماری هەوڵی خۆکوشتنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاوکرایەوە
PM:06:49---07-05-2018
ئه‌م بابه‌ته 1888 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
بەپێی ئامارێک لە 15 ڕۆژی ڕابردوودا، لانیکەم 13 کچ و ژن لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەوڵی خۆکوشتنیان داوە.

ماڵپەڕی هەنگاو بڵاویکردووەتەوە، ئێوارەی ڕۆژی شەممە 6ی 5ی 2018کچێکی گەنج کە هاوکات دەستگیراندار بووە، لە گەڕەکی تەقتەقانی شاری سنە لەڕێگەی خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، هەر لەو ڕۆژەدا دوو کچە خوێندکاری خوێندنگەیەکی دواناوەندی شاری نەغەدە پێکەوە و لەڕێگەی خواردنی حەبەوە هەوڵیانداوە کۆتایی بە ژیانی خۆیان بهێنن، لە ئاکامدا یەکێکیان بە ناوی (س.پ) گیانی لەدەستداوە و هاوڕێکەشی بە ناوی (پ.ق) چووەتە حاڵەتی بێهۆشییەوە و ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی ئورمیە کراوە.

هەنگاو ئەوەشی خستووەتەڕوو، هەینی ڕابردوو کچێکی تەمەن 18ساڵی دانیشتووی لەنجاوای مەریوان بە ناوی فاتیمە هەوڵی خۆکوشتنی داوە و ئێستا لە نەخۆشخانەی شاری مەریوان لەژێر چاودێری پزیشکیدایە.

ڕاشیگەیاندووە، بەپێی ئامارێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە 15 ڕۆژی ڕابردوودا لانیکەم 13 ژن و کچی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەوڵی خۆکوشتنیانداوە



چەند كاندیدێكی پەرلەمانی كوردستان پێشینەی تاوانیان هەیە
قەڵادزێ‌: رێگری لەكردنەوەی بارەگاكانی پارتی دەكرێت
قوباد تاڵەبانی نهێنیەك لەبارەی كۆفی ئەنان و كوڕەكەی ئاشكرا دەكات
تەقینەوەیەک لە حەسەکە ڕویدا
کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێ
چوارقوڕنە:لەڕوداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا
لە جولەمێرگ قەدەغەی هاتوچۆ لە زیاتر لە ٣٠ ناوچە ڕاگەیەنرا
کۆمسیۆن ٢٠٠ هەزار ناوی لەتۆماری دەنگدەران سڕیوەتەوە
بەرهەم ساڵح:دژی ئەو هێرشانەین لەلایەن حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە دەکرێتە سەر ئێران
پۆلیسی سلێمانی: چەند تۆمەتبارێک دەستگیر کراون کە فەرمانی پێشتریان هەبووە
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە