هەپەگە كوژرانی 21 سەربازی سوپای توركیا رادەگەیەنێت
PM:04:42---09-05-2018
ئه‌م بابه‌ته 1220 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
ناوەندی راگەیاندن‌و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) رایدەگەیەنێت لەجولەمێرگ، دەرسیم، لێلكان 21 سەربازی سوپای توركیا كوژراون‌و 4 بنكەی سەربازی سوپای ئەو وڵاتەش خاپوكراون.

ناوەندی راگەیاندن‌و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) كوژرانی 21 سەربازی سوپای توركیای لە لەجولەمێرگ، دەرسیم، لێلكان لەسەر دەستی گەریلاكان راگەیاند، ئاماژەی بەوەشكردوە دوێنێ‌ گەریلاكانیان لەدرێژەی هەنگاوی شۆرشگێرانەی شەهید (پیرۆز ‌و ئاگری) لەگردی لێلكان كە دەكەوێتە نێوخاكی هەرێمی كوردستان، گەریلاكان لەدژی سوپای توركیا چالاكیەكیان ئەنجامداوە‌و دوای خاپوركردنی چوار بنكەی سەربازی 10 سەربازیشیان كوشتوە.

هەپەگە دەڵێت"هەر پاشنیوەڕۆی دوێنێ گەریلاکانمان لە گەڤەری سەربە جولەمێرگ چالاکییەکی دیکەیان ئەنجامدا، لەو چالاکییەشدا 3 سەربازی سوپای تورک کوژران، هەمان رۆژیش لە دەوروبەری خۆزادی سەربە دەرسیم، گەریلاکانمان چالاکیەکیان لە دژی یەکینەیەکی نهێنی سوپای تورک ئەنجامدا، لەو چالاکییەدا 3 سەربازی دیكەی سوپای تورک کوژران".



فڕۆکەکانی هاوپەیمانان باشوری کەرکوکیان بۆردومان کرد
پێشبینیەکانی کەش و هەوای ئەمرۆ و سبەینێ
لایەنە ناڕازیەکان:کۆمسیۆن دەستی دەستی بەلایەنەکان دەکات لەبارەی هارد دیسکەکانەوە
لەڕوداوێکی هاتوچۆدا لەگەرمیان کەسێک گیانی لەدەستدا
لە کەمپێکی یۆنان سێ گەنجی کورد دەکوژرێت
ئەمڕۆ جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان کۆدەبنەوە
وەزارەتی سامانە سروشتیەکان و کۆمپانیای ڕۆزنەفت دوو گرێبەستی دیکەیان واژۆکرد
شاندی یەکێتی گەڕایەوە هەرێم
داعش هێرشێکی بۆ سەر هێزەکانی حەشدی شەعبی ئەنجامدا
دەروازەیەكی دیكەی سنوری لەنێوان كوردستان و ئێراندا كرایەوە
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە