داوای ئازادکردنی دەمیرتاش دەکرێت
PM:04:48---09-05-2018
ئه‌م بابه‌ته 2807 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
بەرپرسێکی باڵای پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) داوایکرد، سەڵاحەدین دەمیرتاش، کاندیدی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) ئازاد بکرێت و کاندیدی ئەو پارتەش بۆ سەرۆکایەتی تورکیا لە زیندان سەردانی دەمیرتاشی کرد.

زەینەب ئاڵتیئۆک، پەرلەمانتاری جەهەپە رایگەیاند، ئەگەر دەسەڵاتدارانی تورکیا دەیانەوێت هەڵبژاردنێکی عادیلانە بەڕێوە بچێت پێویستە سەڵاحەدین دەمیرتاش ئازاد بکەن تا بتوانێت هەڵمەتی هەڵبژاردن ئەنجام بدات.


ئەمڕۆش موحەڕەم ئینجە، کاندیدی جەهەپە بۆ سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا لە زیندانی ئەدیرنە سەردانی دەمیرتاشی کرد کە لە ساڵی ٢٠١٦ەوە لەزینداندایە.


لەلایەکی دیکەوە تەمەل کەرەموڵائۆغڵو، کاندیدی پارتی سەعادەت بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا رایگەیاند، خوازیارە بەرلەوەی سەردانی دەمیرتاش بکات لە زیندان ئازاد بکرێت.




چەند كاندیدێكی پەرلەمانی كوردستان پێشینەی تاوانیان هەیە
قەڵادزێ‌: رێگری لەكردنەوەی بارەگاكانی پارتی دەكرێت
قوباد تاڵەبانی نهێنیەك لەبارەی كۆفی ئەنان و كوڕەكەی ئاشكرا دەكات
تەقینەوەیەک لە حەسەکە ڕویدا
کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێ
چوارقوڕنە:لەڕوداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا
لە جولەمێرگ قەدەغەی هاتوچۆ لە زیاتر لە ٣٠ ناوچە ڕاگەیەنرا
کۆمسیۆن ٢٠٠ هەزار ناوی لەتۆماری دەنگدەران سڕیوەتەوە
بەرهەم ساڵح:دژی ئەو هێرشانەین لەلایەن حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە دەکرێتە سەر ئێران
پۆلیسی سلێمانی: چەند تۆمەتبارێک دەستگیر کراون کە فەرمانی پێشتریان هەبووە
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە