مالکی دۆڕا
PM:04:46---13-05-2018
ئه‌م بابه‌ته 7901 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
به‌پێى ده‌ره‌نجامه‌ به‌راییه‌كانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق لیستى ده‌وڵه‌تى قانون به‌سه‌رۆكایه‌تى نورى مالیكى سه‌رۆكى حزبى ده‌عوه‌ دیارترین ئه‌و لیستانه‌ن كه‌ توشی شكستهاتوون.

به‌پێى راپۆرتێك كه‌ كه‌ناڵى سكاى نیوزى عه‌ره‌بی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ له‌پاش لیسته‌كه‌ى حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیران و موقته‌دا سه‌در و لیستى فه‌تحى حه‌شدی شه‌عبی، لیستى ده‌وڵه‌تى قانون له‌ پله‌ى چواره‌مدا دێت كه‌ ئه‌وه‌ش به‌ شكست بۆ ئه‌و لیسته‌ هه‌ژمارده‌كرێت.

ئه‌وه‌ یه‌كه‌م جاره‌ نورى مالیكى سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشوى عێراق رووبه‌ڕووى شكستێكى له‌وجۆره‌ ببێته‌وه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به‌وپێیه‌ى له‌هه‌ڵبژاردنى ساڵى 2009ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكانى عێراقدا له‌ نۆ پارێزگاى عێراقدا لیستى یه‌كه‌م بوو، له‌پاش هه‌ڵبژاردنه‌كانى تریشدا له‌پله‌ى یه‌كه‌م یان دووه‌مدا بووه‌.

له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانى 12ى ئه‌م مانگه‌ى په‌رله‌مانى عێراقدا له‌ كۆى 24 ملیۆن ده‌نگده‌ر 11 ملیۆن كه‌س ده‌نگیداوه‌ كه‌ رێژه‌كه‌ى به‌شداری كه‌مكردووه‌ته‌وه‌ بۆ 44% له‌كاتێكدا له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانى پێشتردا رێژه‌كه‌ زیاتر بوون.
   
مه‌ناف موسه‌وى، لێكۆڵه‌رى عێراقى به‌ ئاژانسى ئاسیۆشیه‌تد پرێسی وتووه‌ "كه‌مى رێژه‌ى به‌شدار بوون له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا په‌یوه‌ندى به‌ خراپى ئیداره‌دانى حكومه‌ته‌كانى رابردووه‌وه‌ هه‌بووه‌".



لەپارێزگاکانی باشوری عێراق چەند ڕۆژێک پشوو ڕاگەیەنرا
تەقینەوەیەک لە موسڵ ڕویدا
پۆلیسی فیدراڵی سەرکردەیەکی داعشی لەژێرزەمینێکدا دەستگیرکرد
جەلەولا: سێ ئەندامی خێزانێک کوژران
بەشیر حەداد: پارتی و یەکێتی بەجیا گفتوگۆی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق دەکەن
عادل عەبدولمەهدی:زۆری ژمارەی ڕاوێژکاران و بەڕیوەبەران بوجەی وڵاتی ماندوو کردوە
سائیرون:دەبێ کوتلە سیاسیەکان سازش لەسەر دەستکەوتەکانی هەڵبژاردن بکەن
وەزیری کۆچ و کۆچبەران:پێویستە کورد سازش لە پشکی خۆی نەکات لەحکومەتی عێراقدا
عادل عەبدولمەهدی کابینەی نوێی حکومەتەکەی ڕادەگەیەنێت
سیمنس: 11 هه‌زار مێگاوات كاره‌با له‌ عێراق زیادده‌كه‌ین

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە