موقتەدا سەدر هاوپەیمانیتیەکەی بۆ پێکهێنانی حکومەت ئاشکرا دەکات
AM:11:37---15-05-2018
ئه‌م بابه‌ته 1556 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
موقتەدا سەدر کە سەرۆکایەتی لیستی سائیرون دەکات و لەئێستادا زۆرترینی کورسیەکانی بردوە و خاوەنی پلەی یەکەمە لەهەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق بە ناڕاستەوخۆیی ئەو هاوپەیمانێتیەی ئاشکرا کردوە کە بۆ پێکهێنانی حکومەتی داهاتوی عێراق بەشداری دەکەن لەگەڵ لیستی سائیرون.

موقتەدا سەدری ڕێبەری ڕەوتی سەدر لەتویتێکدا لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر کە "ئێمە (سائیرون)ین بە (حیکمە) و (وەتەنییە) دەبینە (ئیرادە)ی گەل و داوامان بنیادنانی (نەوەیەکی نوێ)یە، بۆ ئەوەی (گۆڕان)کاری بەرەو چاکسازیی رووبدات، تاوەکو (بڕیار)ەکە عێراقی بێت و (بەرق) و (سەرکەوتن) بەرزدەکەینەوە، بۆ ئەوەی (بەغدا) پایتەخت بێت و ( جموجۆڵ)ی (دیموکراتی)مان بەرەو پێکهێنانی حکومەتێک بێت بە (کادیر)ی تەکنۆکرات و ناحیزبی".

بەپێی ئەم زانیاریانەبێ کە سەدر بڵاوی کردۆتەوە پارتی دیموکراتی کوردستان ،نەوەی نوێ گۆڕان لەناو هاوپەیمانێتیەکەیدان لەکاتێکدا یەکێتی و لایەنەکانی دیکە لەدەرەوەی ئەو هاوپەیمانێتیەن.




لەپارێزگاکانی باشوری عێراق چەند ڕۆژێک پشوو ڕاگەیەنرا
تەقینەوەیەک لە موسڵ ڕویدا
پۆلیسی فیدراڵی سەرکردەیەکی داعشی لەژێرزەمینێکدا دەستگیرکرد
جەلەولا: سێ ئەندامی خێزانێک کوژران
بەشیر حەداد: پارتی و یەکێتی بەجیا گفتوگۆی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق دەکەن
عادل عەبدولمەهدی:زۆری ژمارەی ڕاوێژکاران و بەڕیوەبەران بوجەی وڵاتی ماندوو کردوە
سائیرون:دەبێ کوتلە سیاسیەکان سازش لەسەر دەستکەوتەکانی هەڵبژاردن بکەن
وەزیری کۆچ و کۆچبەران:پێویستە کورد سازش لە پشکی خۆی نەکات لەحکومەتی عێراقدا
عادل عەبدولمەهدی کابینەی نوێی حکومەتەکەی ڕادەگەیەنێت
سیمنس: 11 هه‌زار مێگاوات كاره‌با له‌ عێراق زیادده‌كه‌ین

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە