وتەبێژی سەدر کاندیدی لیستەکەی بۆ سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاشکرا کرد
PM:12:09---15-05-2018
ئه‌م بابه‌ته 2094 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
وتەبێژی ڕەوتی سەدر ڕایگەیاند لیستەکەیان کە ئێستا یەکەمە لەسەر ئاستی عێراق بەپێی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردن بەدلنیایی کاندیدی دەبێت بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق.

سەلاح عوبێدی لەلێدوانێکیدا بۆ ماڵپەڕی ڕوداو ڕایگەیاندوە دەمانەوێت حکومەتی داهاتوو تەکنۆکرات بێت و کاندیدیشمان هەیە بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق و کاندیدەکەشمان عەلی دەوای، پارێزگاری ئێستای میسانە، کە لەلایەن رەوتی سەدرەوە دیاریکراوە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق.

هەروەها عوبێدی دەڵێ ئامادەن بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ لایەنەکانی دیکە لەسەر پۆستی سەرۆکوەزیران و مەرج نییە ئەوە کاندیدی کۆتایی ئێمە بێت. هاوکات جەختیکردەوە لەوەی کە حکومەتی داهاتوو تائیفی و حیزبی نابێت و حکومەتێکی تەکنۆکراتە.




لەپارێزگاکانی باشوری عێراق چەند ڕۆژێک پشوو ڕاگەیەنرا
تەقینەوەیەک لە موسڵ ڕویدا
پۆلیسی فیدراڵی سەرکردەیەکی داعشی لەژێرزەمینێکدا دەستگیرکرد
جەلەولا: سێ ئەندامی خێزانێک کوژران
بەشیر حەداد: پارتی و یەکێتی بەجیا گفتوگۆی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق دەکەن
عادل عەبدولمەهدی:زۆری ژمارەی ڕاوێژکاران و بەڕیوەبەران بوجەی وڵاتی ماندوو کردوە
سائیرون:دەبێ کوتلە سیاسیەکان سازش لەسەر دەستکەوتەکانی هەڵبژاردن بکەن
وەزیری کۆچ و کۆچبەران:پێویستە کورد سازش لە پشکی خۆی نەکات لەحکومەتی عێراقدا
عادل عەبدولمەهدی کابینەی نوێی حکومەتەکەی ڕادەگەیەنێت
سیمنس: 11 هه‌زار مێگاوات كاره‌با له‌ عێراق زیادده‌كه‌ین

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە