شا سه‌لمان: تامی ئاوی زمزم گۆڕاوه‌
PM:03:44---15-05-2018
ئه‌م بابه‌ته 6199 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
شا سه‌لمان، پادشای سعوودیه‌ داوا له‌ به‌رپرسانی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات، پارێزگاری له‌ كوالیتی ئاوی زمزم بكه‌ن، چونكه‌ هه‌ست ده‌كات تامی ئاوه‌كه‌ گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هاتووه‌.


وێبسایتی رووسیه‌لیه‌وم بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، عه‌بدولڕه‌حمان سوده‌یس، سه‌رۆكی كاروباری مزگه‌وتی حه‌رام و مزگه‌وتی په‌یامبه‌ر، بۆ رۆژنامه‌ی "عوكاز"ی سعودی ده‌ڵێت"له‌لایه‌ن شاسه‌لمانه‌وه به‌ ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندی پێوه‌ كراوه‌ و داوای لێكردووه‌ پارێزگاری له‌ كوالیتی ئاوی زمزم بكه‌ن".


به‌ گوێره‌ی سوده‌یس، شا سه‌لمان له‌ په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ پێی وتووه‌"وا هه‌ست ده‌كه‌م تامی ئاوی زمزم گۆڕاوه‌، ئایا شتێكتان تێكردووه‌؟ پارێزگاری له‌ كوالیتی ئاوی زمزم بكه‌ن".


رۆژنامه‌كه‌ له‌ زاری سوده‌یس گواستوویه‌ته‌وه‌، پرۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌ بۆ په‌ره‌پێدان له‌لایه‌ن شاسه‌لمانه‌وه‌ راگه‌یه‌ندراوه‌ بۆ بیری زمزم، به‌ شێوه‌یه‌ك‌ هه‌موو كه‌س بتوانێت سوودی لێوه‌رگبرێت و به‌ نرخێكی ره‌مزی ده‌ستی بكه‌وێت، له‌گه‌ڵ كارگه‌یه‌ك له‌ قوتووبه‌ندكردنی ئاوه‌كه‌، ئه‌وهش‌ بۆ رێگه‌گرتن له‌ بازاڕی ره‌ش و ساخته‌كردن به‌ ناوی ئاوی زمزم.




چیرۆکی ئاشکراکردنی پەنابەران لە دادگاکانی ئەڵمانیا
پەنابەرە كوردەكەی دوورگەی مانوس نوێترین كاری خۆی بڵاوكردەوە
پوتین بۆ زه‌ماوه‌ندی ژنه‌ وه‌زیرێك ده‌چێته‌ ڤییه‌ننا
ده‌رگای ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران له‌ ئه‌ڵمانیاوه‌ بۆ یۆنان ده‌كرێته‌وه‌
ژنه‌ په‌نابه‌رێكی موسڵمان ده‌بێته‌ ئه‌ندامی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا
ئه‌مه‌ریكا گرووپی كاری تایبه‌ت له‌ دژی ئێران داده‌مه‌زرێنێت
روسیا و ئه‌مه‌ریكا پرسی چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌ سوریا تاوتوێده‌كه‌ن
ئه‌گه‌ر میلانیا جیابێته‌وه‌ تره‌مپ له‌ ئه‌مه‌ریكا ده‌ریده‌كات
واشنتن: تره‌مپ پوتنی له‌ ستراتیژی ئه‌مه‌ریكا بۆ سوریا ئاگادار كردووه‌ته‌وه‌
ئه‌مه‌ریكا ره‌تیكرده‌وه‌ 230 ملیۆن دۆلار له‌ سووریا خه‌رج بكات
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە