كۆریای باكوور پێگه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ ئه‌تۆمییه‌كانی هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه‌
PM:03:45---15-05-2018
ئه‌م بابه‌ته 995 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
كۆریای باكوور رایگه‌یاند، له‌ 23 تا 25ی ئه‌م مانگه‌ پێگه‌ی "بونگاری" تاقیكردنه‌وه‌ ئه‌تۆمییه‌كانی له‌ باكووری وڵات هه‌ڵده‌وه‌شێننه‌وه‌.

پیونگ یانگ دووپاتیكرده‌وه‌، له‌ئێستاوه‌ ده‌ست به‌ ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن، بۆئه‌وه‌ی له‌كاتی دیاریكراودا پرۆسه‌ی هه‌لوه‌شاندنی ئه‌و پێگه‌یه‌ به‌ڕێوه‌ بچێت.

به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆریای باكوور، به‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و پێگه‌یه‌ كه‌ گه‌وره‌ترین پێگه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌تۆمییه‌ له‌و وڵاته‌، ته‌واوی ژێرخانی پێگه‌كه‌ به‌ تونێل، ده‌روازه‌، ده‌رچه‌، پێگه‌ی چاودێری، سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ و دامه‌زراوه‌ ئه‌منییه‌كان له‌ناو ده‌برێن.

له‌مباره‌شه‌وه‌ ئاژانسی "یونهاب"ی كۆریای باشوور بڵاویكرده‌وه‌، ته‌نیا میدیاكارانی كۆریای باشوور، ئه‌مه‌ریكا، به‌ریتانیا و رووسیا ده‌توانن پرۆسه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پێگه‌ی "بونگاری" رۆماڵ بكه‌ن.

له‌میانه‌ی دانوستانه‌كانی نێوان "كیم جۆنگ ئۆن" و "مۆن جی ئین"، هه‌ردوو سه‌ركرده‌كانی كۆریای باكوور و باشوور، رێككه‌وتن له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پێگه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌تۆمی "بونگاری" كۆریای باكوور كراوه‌، كه‌ له‌ 27 مانگی رابردوو به‌ڕێوه‌چوون.

هه‌روه‌ك سه‌ركرده‌ی كۆریای باكوور له‌ لووتكه‌ی نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌دا به‌ڵێنیدا، له‌كاتی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و پێگه‌یه‌ بانگهێشتی میدیاكاران و پسپۆرانی ئه‌تۆمی جیهان بكات.

پیۆنگ یانگ ته‌واوی شه‌ش تاقیكردنه‌وه‌ ئه‌تۆمییه‌كانی له‌ دامه‌زراوه‌ی "بونگاری" نزیك له‌ سنووری چین ئه‌نجامداوه‌، كه‌ دوایینیان له‌ سێپته‌مبه‌ری ساڵی 2017 ئه‌نجامیدا و، جگه‌ له‌و پێگه‌یه‌ تائێستا هیچ پێگه‌یه‌كی دیكه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌تۆمی ئه‌و وڵاته‌ ئاشكرا نه‌بووه‌.



ئەمریکا هۆشداری توند دەداتە سوریا
ئەردۆغان و سەدر پەیوەندیەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا
تورکیا و ئەمریکا لەسەر مەنبج گەیشتنە ڕێککەوتن
زانكۆی هارڤا‌رد له‌ فه‌توایی زانایه‌كی سعودیه‌ ده‌كۆڵێته‌وه‌
قه‌ڵه‌می كوشنده‌ بڵاوبووه‌ته‌وه‌
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی ئه‌منیی ئیسرائیل له‌ ترسی سیخوڕ ده‌چنه‌ ژێر زه‌وی
سه‌عد حه‌ریری ده‌بێته‌وه‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی لوبنان
رۆژنامه‌نووسێكی روسی ژماره‌یه‌ك وێنه‌ی نوێی كۆریای باكور بڵاوده‌كاته‌وه‌
تره‌مپ ده‌ستبه‌رداری مۆبایله‌ تایبه‌ته‌كانی نابێت
ترەمپ:پێدەچیت کۆبونەوەم لەگەڵ سەرۆکی کۆریای باکور دوابکەوێت
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە