یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان دیاریکرا
PM:04:35---15-05-2018
ئه‌م بابه‌ته 12184 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
روانگەی گەردوونی لە زانکۆی کۆمەڵەی سعودیە رایگەیاند، رۆژی چوارشەممە درێژە پێدەری مانگی شەعبان دەبێت و رۆژی پێنجشەممە یەکەم رۆژی رەمەزانە.

روانگەگە ئاماژەی بەوەداوە، بەپێی چەند حساباتێکی گەردونی و بەپێی کات و گۆشەی ئاوابوونی خۆر، کاتژمێر 2:48 خولەکی پاشنیوەڕۆ مانگ دەردەکەوێت و لە کاتژمێر 6:35 خولەکی ئێوارە بە گۆشەی 286 پلە لە باکوری خۆرئاوا مانگ ئاوا دەبێت، لەکاتێکدا خۆر لە کاتژمێر 6:36 خولەکدا بەگۆشەی 290 پلە ئاوا دەبێت، ئەمەش وادەکات تەمەنی مانگ کەم بێت و نەبینرێت.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، کە سبەی 16ی ئایاری 2018 کە دەکاتە 30ی مانگی شەعبان خۆر لە کاتژمێر 6:36 خولەکی ئێوارە بە گۆشەی 291 پلە ئاوا دەبێت، بەڵام مانگ لە کاتژمێر 7:40 خولەکی ئێوارە بە گۆشەی 290 پلە ئاوادەبێت، ئەمەش وادەکات مانگ بۆ ماوەی 64 خولەک ببینرێت.

روانگەکە ئاشکراشی کردووە، بەپێی لێکدانەوەکان، ئەمشەو سێشەممە مانگ نابینرێت و سبەینێ چوارشەممە تەواوکەری مانگی شەعبان دەبێت و رۆژی پێنجشەممە 17ی ئایاری 2018 یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان دەبێت.



فڕۆکەکانی هاوپەیمانان باشوری کەرکوکیان بۆردومان کرد
پێشبینیەکانی کەش و هەوای ئەمرۆ و سبەینێ
لایەنە ناڕازیەکان:کۆمسیۆن دەستی دەستی بەلایەنەکان دەکات لەبارەی هارد دیسکەکانەوە
لەڕوداوێکی هاتوچۆدا لەگەرمیان کەسێک گیانی لەدەستدا
لە کەمپێکی یۆنان سێ گەنجی کورد دەکوژرێت
ئەمڕۆ جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان کۆدەبنەوە
وەزارەتی سامانە سروشتیەکان و کۆمپانیای ڕۆزنەفت دوو گرێبەستی دیکەیان واژۆکرد
شاندی یەکێتی گەڕایەوە هەرێم
داعش هێرشێکی بۆ سەر هێزەکانی حەشدی شەعبی ئەنجامدا
دەروازەیەكی دیكەی سنوری لەنێوان كوردستان و ئێراندا كرایەوە
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە