بنیامین ناتانیاهۆ:ئەردۆغان بۆی نیە وانەی ئەخلاق بەئێمە بڵێ
AM:09:55---16-05-2018
ئه‌م بابه‌ته 1035 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل هێرش دەکاتە سەر ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و ڕایدەگەیەنێت ئەو کە دەستی بەخوێن سورە بۆی نیە وانەی ئەخلاق بەئێمە بڵێ.

بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لەتویتێکدا لەتویتەری خۆی هێرشی توند دەکاتە سەر رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکیا و دەڵێ ئەردۆغان خۆی یەکێکە لەپشتیوانانی تیرۆر و حەماس.

نوسیویەتی گومانیش لەوەدانیە کە ئەردۆغان زۆر باش لەتیرۆر و خوێن ڕشتن تێدەگات بۆیە ئەو کەدەستی بەخوێن سورە بۆی نیە وانەی ئەخلاق بەئێمە بڵێ.

شایەنی باسە دوای گواستنەوەی باڵوێزخانەی ئەمریکا لەتەلئەبیبەوە بۆ قودس(ئۆرشەلیم) ناڕەزایەتی و خۆپیشاندان لەفەلەستین سەریهەڵدا و بەهۆیەوە تائێستا هەزاران کەس لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە کوژراو و بریندار بوون،

دوێنێش هەر بەوهۆیەوە ئەردۆغان باڵوێزخانەی ئیسرائیلی لەتورکیا داخست و باڵوێزەکەی ئیسرائیلی لەوڵاتەکەی دەرکرد.




ئەڵمانیا ناردنی چەکی بۆ سعودیە ڕاگرت تاکو کوشتنی خاشقچی ڕوندەبێتەوە
وەزیری نەوتی ئێران:هیچ وڵاتێک ناتوانێت بۆشایی نەوتی ئێران پڕبکاتەوە
بریتانیا،ئەڵمانیا و فەرەنسا: هیچ شتێک ڕەوایەتی بە کوشتنی خاشقچی نادات
هەسەدە: لەڕوبەڕوبونەوەیەکدا شەش چەکداری داعس کوژراون
بەلەمێکی کۆچبەران لەتورکیا نوقمبوو
ترەمپ و ئەردۆغان بەڵینی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندیەکانیاندا
جۆ بایدن:ئیدارەکەی ترەمپ ناوبانگی ڕەوشتی ئێمەی لەکەدار کردوە
دوو وەزیری حکومەتەکەی ڕۆحانی دەستیان لەکارکێشایەوە
نەتەوە یەکگرتوەکان داوای لێپرسینەوە لە کوژرانی خاشقچی دەکات
ترەمپ:گێرانەوەکانی سعودیە لەسەر کوژرانی خاشقچی ڕاستن

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە