یەکیتی ئەوروپا:گرەنتی بەئێران نادەین بەڵام هەموو هەوڵێک بۆ مانەوەی ڕیککەوتنە ئەتۆمیەکە دەدەین
AM:10:05---16-05-2018
ئه‌م بابه‌ته 724 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا ڕایگەیاند وڵاتانی یەکیتی ئەوروپا هەموو هەوڵێک دەدات بۆ دۆزینەوەی ڕێگا چارەیەک بۆ مانەوەی ڕێککەوتنە ئەتۆمیەکەی ئێران.

فیدریکا موگیرینی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا لە کۆنگرەیەکیڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، یەکێتی ئەوروپا ناتوانێت گرەنتی یاسایی و دارایی بدات بە ئێران، بەڵام جددیە سەبارەت بە دۆزینەوەی ڕێگەیەک بۆ بەردەوامبوونی وەبەرهێنانەکان و لە هەفتەکانی داهاتوودا ڕێوشوێنەکان پێشنیار دەکرێن لەم بارەیەوە.

ئاماژەی بە ئەوەش کرد، ئەو ڕێوشوێنانە ئەورپا هەوڵی بۆ دەدات ئەوەیە، ڕێگە بە ئێران بدەن بەردەوام بێت لە هەناردەکردنی نەوت و ڕێگە بە بانکە ئەوروپییەکانیش بدرێت تاوەکو لە ئێران کار بکەن.

ڕاشیگەیاند ئەورپا بەرپرسەکانی ڕێکەوتنەکەی ڕاسپاردووە کار بکەن بۆ پاراستنی کارەکانیان لە تاران و هەفتەی داهاتووش لە ڤێنایی پایتەختی نەمسا لە سەر ئاستی نوێنەرانی وەزیرانی دەرەوە کۆبوونەوە ئەنجام دەدرێت.




ئەردۆغان: دەبێ لەماوەی ٩٠ ڕۆژدا یەپەگە مەنبج چۆڵ بکات
نیۆرک تایمز بڕی ئەو هاوکاریە ئاشکرا دەکات کە سعودیە دەیداتە ڕەققە
کونسوڵی سعودیە لە تورکیا دوورخرایەوە
تورکیا: ئەمرۆ ماڵی کونسوڵی سعودیە لە ئیستەمبوڵ دەپشکنین
کونسوڵی سعودیە تورکیای بەجێهێشت
مایک پۆمپیۆ لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆدەبێتەوە
پەنابەران پەیوەندی نێوان ئەڵمانیا و ئیتالیا تێکدەدەن
هەرێمی باڤاریا سزای مێرکڵی دا
تره‌مپ داوای دەستلەکارکێشانەوەی ماتیس دەکات
زانیاری نوێ له‌سه‌ر كوژرانی خاشقچی ئاشكرا ده‌كرێن

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە